حەمە مەنتک، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی
$ژیاننامە:$
حەمە مەنتک، ناوی تەواو (محەمەد ئەحمەد حەسەن)، لە ڕێکەوتی (01-01-1981) لە گەڕەکی مەنتکاوەی شاری #هەولێر# لە دایک بووە. لە ساڵی (1980) بنەماڵەکەیان هاتۆتە هەولێر. پێش ئەو کاتە بنەماڵەکەیان ڕەوەند بوونە و کاری مەڕداریان کردووە. بۆ ئەم مەبەستەیش #گەرمیان# و کوێستانیان کردووە. لە عەشیرەتی مەنتکە. دایکی ناوی (گەلاوێژ مەحموود ئەحمەد)ە و لە بنەماڵەیەکی دیاری بناری چیای دێدەوانە.
$خوێندن:$
· لە شاری هەولێر خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیبن مستەوفی) و ناوەندی لە قوتابخانەی (دڵداری کوڕان) و ئامادەیی لە ئامادەیی (ئەحمەدی خانیی کوڕان) تەواو کردووە.
· بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی، لە بەشی زمانی کوردی/ کۆلێجی زمان/ #زانکۆی سەڵاحەدین# لە ساڵی (2005) تەواو کردووە.
· ماستەری لە ئەدەبی کوردی لە بەشی زمانی کوردی/ کۆلێجی زمان/ زانکۆی #سلێمانی# لە ساڵی (2013) تەواو کردووە.
· ئێستا (2018) قوتابی دکتۆرایە لە پسپۆڕی ڕەخنەی ئەدەبی کوردی لە کۆلێجی پەروەردە/ زانکۆی سەڵاحەددین.
$کار:$
· ئێستا مامۆستایە لە بەشی زمانی کوردیی کۆلێجی پەروەردە-شەقڵاوە لە زانکۆی سەڵاحەددین.
$نووسین:$
· لە ساڵی 2007ەوە دەستی بە نووسین لە بواری لێکۆڵینەوە و ڕەخنەی ئەدەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان کردووە. لە ساڵی 2009 دەبێتە ستافی خولی سێیەمی گۆڤاری (وێران) کە سەرنووسەرەکەی (د.فەرهاد پیرباڵ) بوو، دوای دەرکردنی هەشت ژمارە لەلایەن سەرۆکی لێژنەی ئایینی پەرلەمانی کوردستان (مەلا بەشیر خەلیل) و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەو گۆڤارە دەدرێتە دادگا، بە بیانووی ئەوەی وێنەی شیعر و چیرۆکیان دژی ئایینی ئیسلام بڵاوکردۆتەوە. لەوکاتەوە گۆڤارەکە ڕادەگیرێت. دواتە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وەکوو: کوردستان ڕاپۆرت، ڕووبەر، کوردستانی نوێ، هەواڵ، ڕەخنەی چاودێر و گۆڤاری ڕامان، نەوشەفەق، هەنار، گزنگ، گەڵاوێژی نوێ، ئایندە وتار و لێکۆڵینەوەکانی بڵاو دەکاتەوە.
$کتێبە بڵاوکراوەکان:$
1. #سوریالیزم لە ئەدەبی نوێی کوردیدا#، دەزگای ئاراس، 2011، هەولێر.
2. #لە مەدرەسەی نالیدا#، یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی #کەرکووک#، 2011، کەرکووک.
3. #سەرەتا دیالۆگ هەبوو#، یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی هەولێر، 2012، هەولێر.
4. #تەکنیکی فرەدەنگی لە ڕۆمانی کوردیدا#، بەڕێوەبەرێتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی، 2013، سلێمانی.
5. #سیمیۆلۆژیای ناونیشان# (ناونیشانی ڕۆمانی کوردی بە نموونە)، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی هەولێر، 2017، هەولێر.