یەکێک بوو لەو کەسانەی کە خۆی بۆ پۆستی سەرکردایەتی یەکێتی کاندیدکرد بوو، بەڵام سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا.[1]
-ناوی تەواو: غەفور دەروێش ئەحمەد محەمەد
-ناسراوە: مام غەفور یان مامەغەفە
۔ ساڵی لە دایکبوون: #01-07-1942#
-شوێنی لەدایکبوون: گوندی سمایلاوە، شارەدێی دیبەگە، پارێزگای #هەولێر#
-ئاستی خوێندن: نەخوێندەوارە
-باری خێزان: خێزاندار
-ناوی هاوسەری: کابان فەتاح، هەمین حەمزە
-ناوی منداڵەکانی: ئاواز ئەختەر، ڕەوشەن، شنۆ، جیهانگیر، فەریدون، هێمن، ئازاد، ژارۆ؛ جەمال، ئاکۆ، ماکۆک، ئەزمەر، زریان... ئەمانەش لە ژیان نەماون (دڵشاد، وەفا، فاتمە، سەیفەدین)
لە ساڵی 1957 تاوەکوو ساڵی 1958 لە بەندینخانەی (موسڵ) زیندانی بووە
لە ساڵی 1962 تاوەکوو ساڵی 1963 لە ڕومادی زیندانی بووە.
لە ساڵی 1963 تاوەکوو ساڵی 1975 پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووە لە سنووری دێدەوان
-ساڵی پەیوەندی بەڕێکخستن لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان: 1975
-ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بزووتنەوە
-ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: 1976
ئۆرگان: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (باڵی بزووتنەوە)
-دواتر لەناو حزبی سۆسیالیستی کوردستان درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە تاوەکوو ساڵی 1983
-لە ساڵی 1983 سەنگەری خەبات و پێشمەرگایەتی گواستەوە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
-ئۆرگان: تیپی (85) ی بەڕانەتی، دواتر کراوەتە جێگری تیپی (87) ی قەرەچوغ، دواتر کراوەتە فەرماندەی تیپی (86) ی دەشتی هەولێر.
-ئەو ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگری کردووە لە سنووری مەڵبەندی (3) ی هەولێر، وەسنووری سەرکردایەتی
-دواشوێنی پێشمەرگایەتی: تیپی (86) دەشتی هەولێر
ناویراو لە ڕاپەرین بەشداری کردووە و ڕۆڵی کارای بینیوە لە ڕزگار کردنی شارو شارۆچکەکان. لە دوای ڕاپەرین ناوبراو درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە لەزۆربەی تەشکیلاتەکان فەرماندەیەکی دیار بووە
دوای 13ی ئاب لە فەرماندەیی (5) ی دوکان درێژە بە پێشمەرگایەتی دەدات تاکۆتایی ساڵی 1997 دواتر لە فەرماندەیی (9) ی کۆیەو دواتر فەرماندەیی هەولێرو دوا شوێنی پێشمەرگایەتی لیوای هەولێر درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوەو لە زۆربەی ئەو ئۆرگانانە کەسی یەکەم بووە.
ناوبراو کارگێڕی فەرماندەیی گشتی بووە .
- لە ژیانی پێشمەرگایەتی (7) جار بریندار بووە.
- بەشداری خولی تایبەتی فەرماندەییەکانی کردووە .
ناسنامەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان: 711 [2]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=