ئارێز عەبدوڵڵا ئەحمەد: لەدایکبووی: 1965 ئارانە لە ڕەواندز، هەولێر
دەستپێک: 1984، شاخ
خوێندن، تا پۆلی سێی کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری خوێندووە، بەڵام بە هۆی باری سیاسی: (گیران و ڕاوەدوونان) تەواوی نەکردووە و بووە بە پێشمەرگە.
کارنامەی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی و سیاسی:
لەنێوان ساڵانی: (1974-1975) لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوون و ماوەی شەش مانگ لە دیزەفول و ماوەی شەش مانگیش لە خوڕەم ئاباد ژیاون.
لەنێوان ساڵانی: (1975-1977) بۆ باشووری ئێراق ناوچەی چبایش لە ناسریە نەفیکراون.
-لە تەمەنی پانزە ساڵییەوە پەیوەندی بە ڕێکخستنی نهێنی بزووتنەوەی سۆسیالیستی (ی. ن. )ەوە کردووە.
لە ناوڕێکخستنی نهێنیدا چالاکی پێشمەرگانەی دژی دامودەزگای ڕژێمی سەدام ئەنجام داوە و جارێکیش برینداربووە.
لە سەردەمی خوێندکار بووە دەیان جار تەنگی پێهەڵجنراوە و هەڕەشەی لێکراوە و دوو جاریش گیراوە و هەشت مانگ ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
لە ساڵی: (1988) بە پێشمەرگایەتی لەگەڵ دەستەیەک لە هەڤاڵانی لە سێگۆشەی سنووری ئێراق-تورکیا-ئێران، لە هێزەکانی سوپای تورکیاوە دەستگیر کراوە و نزیکەی ساڵ و نیوێک لە زیندانەکانی: (شەمزینان، هەکاری، ئامەد) ماوەتەوە و دواتریش ماوەیەک لە شاری: (قەیسەری) ناوەڕاستی دەوڵەتی تورکیا دەستبەسەر بووە.
ساڵی: (1989) بەرەو ئێران ڕایکردووە و دواتر بە پارتیزانی گەڕاوەتەوە ناوچەکانی: (ڕواندز و شەقڵاوە)
لەنێوان ساڵانی: 1990-1991 ئەندامی دەستەی نووسەرانی (بەرەی کوردستانی) بووە.
دوای ڕاپەڕین ماوەیەک دەستەی نووسەران و ماوەیەکیش سکرتێری نووسینی گۆڤاری: (ڕێبازی نوێ) بووە.
لە خولی دووەم لە ساڵی: 2005 دا ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان و سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکان و کاروباری ڕۆشنبیری بووە.
ئێستاش ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی: (ی. ن. ک).
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق بووە.
بەرهەم و چاپ کراوەکانی:
هەندێک مەسەلەی کاری ڕێکخراوەیی، لە بڵاوگراوەکانی بەشی ڕووناکبیری خوێندخانەی ڕێکخستنی: (ی. ن.)، چاپی یەکەم، سلێمانی 1999
لەودیو دەرگا داخراوەکانەوە، ڕۆمان، چاپی یەکەم، ، 2000 چاپی دووەم، بەشی یەکەم و دووەم، چاپخانەی ڕەنج، لە بڵاوکراوەکانی سەنتەری لێکۆڵینەوەی فیکری و ئەدەبی نما، هەولێر، 212 ، 2005 لاپەڕە. باس لە زیندانەکانی تورکیایە و ساڵی: (2010) کراوە بە تورکی و لە ئەستەنبۆڵ چاپ و بڵاوبووەتەوە.
ڕێگەی یاخییان، ڕۆمان یادەوەرییەکی ئەدەبیانە، چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیر و هۆشیاری، سلێمانی ، 2000 چاپی دووەم، هەولێر، .2005
شانبەشانی مەرگ، سەربردە، چاپی یەکەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 100 ، 2006 لاپەڕە.
ئەی پیرمام ئەنییڤ، چاپی یەکەم.
زیندان لە پەنجەرەکەمەوە، چاپی یەکەم .2007
کاروباری پەڕڵەمان، پەڕڵەمان، هەولێر، .2009
وەرزی تامومژ، چاپی یەکەم. - دەربارەی سەرۆکایەتی هەرێو و ڕیفڕاندۆم چاپی یەکەم.
سەرەتاکێی سەربردان، لەباتی ڕۆمان، بەرگی یەکەم، لەسەر ئەرکی دلێری سەید مەجید چاپ کراوە، چاپی یەکەم، جاپخانەی، هەولێر، ژمارەی سپاردن: 199 ، 2019 ، (918) لاپەڕه، نرخ: (2، 000) دینار، قەبارە: (5122)سم.
جگە لە ناوی خۆی بە هەر یەکە لە ناوی خۆی بە ناوەکانی: (حەسیب و سیبان) وتار و بابەتی بڵاوکردووەتەوە. [1]