ناوی تەواو : کاکەمەم فەخری سامی
نازناو : بۆتانی
زمانەکانی دەیزانێت
1- کوردی : نووسین و خوێندنەوە. بەتەواوی
2- عەرەبی : نووسین و خوێندنەوە. بەتەواوی
3- ئینگلیزی : نووسن و خوێنەوە. (مامناوەندی)
پسپۆری : ئەندازیاری کشتوکاڵی (لە دارستان)
بڕوانامە : دبلۆم دارستان
10-1-1937 لە شاری (#کۆیە#) لە دایک بووە.
باوکی لەسەر کوردایەتی بۆ گوندی (هەرتەل) دوورخراوەتەوە لە ساڵی (1948) کۆچی دوایی کردووە.
لە تەمەنی 10 (دە) ساڵییەوە خاڵوانی بەخێویان کردووە. خوێندنی سەرەتایی لە (هەرتەل) و (کۆیە) و (#سلێمانی#) ، خوێندنی ناوەندی لە (#کەرکووک#) و خوێندنی (زانکۆ) لە (بەغدا) تەواوکردووە.
(داوانزدە) ساڵێک سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە.
(دە) ساڵێکیش ئەندامی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە تا پلەی ئەندامی لقیش چووە. لەکەرت بوونی پارتی ساڵی (1964) وازی لە پارتایەتی هێناوە. وەک کوردێکی سەربەخۆ و ئازاد لە خزمەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا بووە. زۆربەی بەرهەمە ئەدەبییەکانیشی لە بەرژەوەندی کوردایەتی و خەباتی چینە چەوساوەکاندا بووە.
یەکەم چیرۆکی لە ساڵی (1957) بڵاوکردۆتەوە. بە ڕای هەندێ ڕەخنەگر سیمایەکی نوێی پێوە دیار بووە.
ساڵ و نیوێک لەسوپای ئێراقی ئەفسەری یەدەگ بووە دوو جارش بووەتە پێشمەرگەی لەشکری شۆڕشگێری کوردستان (1964-1966) و (1974-1975) .
لە ساڵی (1968) ەوە بە یارمەتیی هەندێ ئەدیبی کوردی بەغدا، خەریکی درووستکردنی ڕێکخراوێکی ئەدەبی بووە. تا لە (10-2-1970) بە شێوەی ڕەسمی یەکێتی نووسەرانی کوردی دامەزراند.
لەتەک چوار ئەدیبی لاویتر بانگەوازی (ڕوانگە) یان بڵاوکردەوە. کەوەک ڕێبازێکی نوێی ئەدەبی کوردی سەیر دەکرێت.
لە ساڵی (1971) دا لەگەڵ (30) سی ئەدێبیک، دژی بیروباوڕی کۆنەپەرست و چەوت وەستان پشگیری سەربەستی ئافرەتیان کرد. بانگەوازی (ئەی قەڵەمە نەترسەکان یەکگرن) یان بڵاوکردەوە خەریکبوو سەری هەر پێنج ئەدیبی ڕوانگەی تێبچێت.
دوایی نوچدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوزاری کوردستان ساڵی (1975) گەڕایەوە لە دەزگا و بڵاوکراوەکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی عەرەبی ئێراق دوور کەوتەوە بەرهەمی ئەدەبی تێدا بڵاونەکردەوە.
دژی پلانی هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی نووسەرانی کورد وەستا. نەبووە ئەندامی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی ئێراقیش.
(بیست) ساڵێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی دارستان (ئەندازیاری کشتوکاڵ) بووە. کە زۆریان بۆ هێنا (تەتەوع) بکا و بچێتە ناو (سوپای میللی) خۆی خانەنشین کرد خەریکی کار و کاسپی بوو.
لە (1993) وە تا (2000) بۆ ماوەی (حەوت) ساڵ بووە (ڕاوێژکاری ڕووناکبیری) لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە (2000) ە وە حکومەتی (سوید) ی ئیقانەی پێداوە
سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد و ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی سویدە.
سەرەتایی چیرۆکنووسینی ڕێبازی (ڕیالیستی) گرتووە بەرەو ڕێبازی (ڕیالیستی ڕەخنەگرانە) چووە. لە ناوەڕاستی (حەفتاکانەوە) ڕیالیستی ڕەمزی کردۆتە ڕێباز.
ڕۆمانەکانی (ڕیالیستی سیحری) بە خۆیەوە دەگرێ.
پەرتووکە چاپکراوەکانی:
کۆمەڵە چیرۆک و کوورتیلە چیرۆک :
1- بوومەلەرزە لە گۆمی مەندا- بەغدا 1969
2- سمکۆڵی ئەهریمەن – سلێمانی 1973
3- بازنە - #هەولێر# 1979
4- خەرەندی مەرگ - هەولێر 1992
نۆڤل و ڕۆمان:
1- درز - هەولێر 1997
2- کەوشەنی پەیکەر تاشێکیتر - سلێمانی 2003
3- میری ئاوایی وەرزێر – هەولێر 1992
پەخشانە شیعری شیوەن:
1- هۆ – تاکە برا - #ڕانیە# 2003
مێژووی سیاسی:
1- لەدوو تۆڵی یاد داشتی شاردا – چاپخانەی پێشمەرگە 1984 بەنازناوی (عەلی خالید حەمید) دوو جاریش لە سلێمانی لە چاپدراوەتەوە.
2- تورکمانی کوردستانی باشوور – بەنازناوی (سامی فخری) سلێمانی 2002
ژیاننامە:
1- کاکی کاکان - هەولێر 1997
2- کاکە بلە. لەیاد من - سلێمانی 2007
بیرەوەری و بەسەرهاتی نووسەر:
1- کاکەمەمێکیتر - سلێمانی 2003
2- ژانە ڕێیە خۆڵەمێشیەکان - سلێمانی 2007
3- بەهارێزان – سلێمانی 2008
ئابووری و ئاماری:
1- دارەبەن لە پارێزگای سلێمانی – بەغدا 1985
2- بەرهەمی ڕۆژانەی کرێکارانی نەمامگای دارستان – هەولێر 1981
لەتەک حەوت ئەدیبی لاویتر بانگەوازی (ڕوانگە) یان بڵاوکردەوە، کە ئەمانە بوون: حسێن عارف، شیرکۆ بێکەس، جەلالی میرزا کەریم، کاکەمەم بۆتانی، عەبدوڵڵا پەشێو، کەمال ڕەئوف، جەمال شارباژێڕی، تاهیر ساڵح سەعید، پاشان سەڵاح شوان و سامی شۆڕش چوونە پاڵیان و کەمال ڕەئوف وازی لێهێنان. [1]