$باشووری کوردستان$
- ڕوودانی منع التجول - قەدەغەکردنی هاتوچۆ و پشکنینەکەی شاری #سلێمانی# لەلایەن بەعسییەکانەوە، کە بووە هۆی شەهیدکردنی چەندین هاووڵاتیی کورد لەو شارەدا. ژمارەی شەهیدەکان گەیشتە 267 یان 276 کەس. داگیرکەری عەرەبی ئێراق لەم ڕۆژە و بەرەودوا دادگای دۆڵەکەی بۆ خەڵکی بێ تاوان دانا و گوللە بارانی دەکردن، زۆربەی ئەو کارە نامرۆڤایەتییانە لەلایەن #زەعیم سدیق# و #ڕەئیس جاسم#ەوە ئەنجام دەدرا.[1][2][3][4][5]