ئارام محەمەد مستەفا ناسراوە بە ئارام شەیدا (لەدایکبووی#02-01-1982#) گۆرانیبێژێکی میللیی #باشووری کوردستان#ە.
ژیاننامە
ئارام شەیدا لە ساڵی 1982 لە #پێنجوێن# لەدایکبووە و ئێستا لە شاری #سلێمانی# نیشتەجێیە و یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییەکانی ئەو شارە خاوەن ناوبانگێکی زۆرە. لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنیدا توانیویەتی بەندێکی یەک کاتژمێری بەبێ پچڕان تۆمار بکات و وتی (لە ساڵی 2004 یەکەم سێدیم خستە بازاڕەوە، لەبەندێک پێکهاتبوو بەناوی (مەهتاب)، بۆ ماوەی یەک کاژێر بەبێ بچڕان، دوای ئەوە بەندێکی ترم تۆمارکرد بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەبێ بچڕان) [1] ئارام شەیدا زیاتر لە 100 ئاوازی هەیە. پێشتر لەگەڵ ژەنیار (سەرخێڵ جەزا) کاریدەکرد، و کار لەگەڵ ژەنیاری ئاری فاروق دەکات. [1]