کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,108
وێنە
  123,491
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,949
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link8
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber3
WhatsApp1
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish1
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
ناو: نەوزاد
نازناو: نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1962
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، لە ساڵی 1962 لە شاری کەرکووک لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە. لە ساڵی 1986-1987 بەشی زمان و ئەدەبی عەرەبی لە کۆلێجی ئەدەبیات لە #زانکۆی سەڵاحەدین# لە #هەولێر# تەواوکردووە. لە ساڵی 1979 یەکەم بابەتی ئەدەبیی لە ڕۆژنامەی (پاشکۆی ئێراق) بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵانی 1983-1984 لەگەڵ کۆمەڵێک لە خوێندکاری زانکۆی سەڵاحەدیندا گۆڤاری (ئاسۆس)یان دەرکرد. لە ساڵانی 1984-1985 لەگەڵ زاهیر ڕۆژبەیانی و مارف عومەر گوڵ، دوو ژمارەیان لە گۆڤاری (نێرگز) لە کەرکووک بڵاوکردەوە. لە ساڵانی 1987-1988 لەگەڵ عەبدوڵڵا سلێمان مەشخەڵ و جەمال کۆشش، ڕێکخراوێکی ئەدەبی نهێنییان بەناوی حەڵقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست دامەزراند، و گۆڤارێکی بە نهێنی بەناوی ڕابەر دەردەکرد، بەدەست لەسەر کاربۆن و وەرەقەی ڕایز دەیاننووسییەوە و بەنهێنی دابەشیان دەکرد. لەو ڕێکخراوەدا نازناوی (هۆشەنگ) بوو. لە ساڵانی 1994-1996 لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەر، پێنج ژمارەیان لە گۆڤاری (سەراب) لە هەولێر دەرکردووە. هەروەها لە ساڵی 1992 تا ساڵی 1998 مامۆستای زمان و ئەدەبی عەرەبی بوو لە ئامادەیی ئازادی کوڕان لە هەولێر.
لەنێوان ساڵانی 1995-2010 لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا کاری کردووە، لەوانە: (گۆڤاری کاروان، گۆڤاری ڕامان، ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان، ڕۆژنامەی هاووڵاتی، ڕۆژنامەی ئاسۆ، گۆڤاری سردم العربي، ڕۆژنامەی #چاودێر#، گۆڤاری اشراقات کردیة).
لە ساڵانی 2003-2010 سکرتێر و پاشان بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (سردم العربي) بووە لە #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم# لە #سلێمانی#، (28) ژمارەی لەو گۆڤارە دەرکردووە.
لە ساڵی 2008 بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئەدەب و ڕەخنەی نوێدا لە بەشی زمانی عەرەبی کۆلێجی زمانی #زانکۆی سلێمانی# بەدەست هێناوە. نامەی ماستەرەکەیشی بە ناونیشانی (شار لە چیرۆکەکانی جەلیل قەیسیدا؛ خوێندنەوەیەکی سایکۆسۆسیۆلۆژی) بە زمانی عەرەبی بوو.
لە ساڵی 2008 بووە بە مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی. لە ساڵی 2012 بڕوانامەی دکتۆرای لە بەشی عەرەبی، کۆلێجی زمانی هەمان زانکۆ بەدەست هێناوە، ناونیشانی تێزی دکتۆراکەی (گێڕانەوە لەنێوان ڕۆمان و مێژوودا لە سێینەی (وادی کوفران)ی ڕۆماننووس زوهدی داوودی) بووە، کە خوێندنەوەیەکی سۆسیۆمێژوویی. هەر لەو ساڵەدا پلەی زانستیی لە (مامۆستای یاریدەدەر)ەوە دەبێت بە (مامۆستا).
لە ڕێکەوتی #16-12-2011# لەسەر بانگهێشتی گۆڤاری هاڤیبوون، لە زانکۆی ئازادی بەرلین لەکۆنفرانسی شەرەفنامە، ناسنامە و سەرچاوەی مێژووی کورد بەشداری کردووە و بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی (شەرەفنامە لەخوێندنەوەیەکی سۆسیۆمێژوییدا).
شایەنی باسە لە ڕێکەوتی #24-10-2015# لە چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی ڕەوەندی کوردی لە بەرلین سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی عەلمانییەت لە هزری د.محەمەد ئەرکوندا.
هەروەها لە ڕۆژی #06-01-2017# لەگەڵ د. لوقمان سیوەیلی و لەسەر داوای ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO توێژینەوەیەکیان بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی نووسی بە ناونیشانی (ڕەوشی هاوسەرگیریی پێشوەخت لە هەردوو کەمپی عەربەت و ئاشتی لە سلێمانی) و لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە ئامادەبوونی یانزە کەناڵی کوردی و عەرەبی پێشکەشیان کرد و ئامارەکانیان خستەڕوو، توێژینەوەکەش بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراو چاپ کرا.
لە ساڵی 2017 پلەی زانستیی لە (مامۆستا)وە دەبێت بە (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر).
هەروەها، لە ساڵی 1991ەوە ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە. و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە. ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی جیهانییە.
لە ساڵی 2011 تا 2018 سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بوو.
خاوەنی سى و حەوت پەرتووکی چاپکراوە لە بوارەکانی ئەدەب و وەرگێڕان و بابەتی فیکریدا.
ئێستا (2023) مامۆستایە لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی.
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9403/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=0004.JPG=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9403/0004.JPG=KTML_Photo_End=
=KTML_Bold=بەرهەمە چاپکراوەکانی=KTML_End=
• ئەرکەکانی ڕێکخراوی لاوان؛ نووسینی: لینین؛ وەرگێڕانی بەناوی خوازراوی (هەڵگورد)؛ لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان؛ بالیسان، ساڵی 1984.
• هۆنراوەییەتی دەق و هەنگوینی خوێندنەوە، (دەق و ڕەخنە)؛ چاپخانەی ڕەنج؛ سلێمانی؛ 2001.
• #بیری ڕەخنەیی هاوچەرخ# (کۆمەڵی وتاری وەرگێڕدراو)؛ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی؛ هەولێر؛2001.
• گفتوگۆ لەگەڵ ئەدۆنیس، منداڵی-شیعر-تاراوگە؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ چاپی یەکەم؛ 2001.
چاپی دووەم؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ 2008.
• #ئایین و عەلمانییەت و کۆمەڵگای مەدەنی#؛ گفتوگۆ لەگەڵ د.محەمەد ئەرکون؛ سازدانی: هاشم ساڵح؛ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی؛ هەولێر؛ 2002.
• #لەنێوان بلیمەتی و شێتیدا#؛ نووسینی: هاشم ساڵح؛ پەرتووکی گیرفان ژمارە (23)؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ چاپی یەکەم؛ 2002.
چاپی دووەم؛ پەرتووکخانەی سۆران؛ هەولێر؛ 2004.
• #مەملەکەتی تیشکەکان#؛ کۆمەڵی چیرۆکی جەلیل قەیسی؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2002.
چاپی دووەم؛ لەبڵاوکراوەکانی ڕەخنەی چاودێر؛ 2014.
• عەلمانییەت و ئایین: ئیسلام-مەسیحییەت-خۆرئاوا؛ نووسینی: د.محەمەد ئەرکون؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ چاپی یەکەم؛ 2005.
چاپی دووەم؛ پڕۆژەی شەست پەرتووکی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان؛ 2009.
• #ئیسلام و گلۆبالیزم#؛ د.محەمەد ئەرکون؛ پەرتووکی گیرفان ژمارە(66)؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2005.
• #ئەزموونی خوێندنەوە، چەند لاپەڕەیەکی ڕەخنەیی#؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2006.
• ئیسلام و عەلمانییەت؛ د.محەمەد ئەرکون؛ سەنتەری لێکۆڵینەوەی فیکری و ئەدەبیی نما؛ هەولێر؛ 2007.
• شوناسی تەواونەکراو، داهێنان-ئایین-سیاسەت-سێکس؛ نووسینی: ئەدۆنیس؛ لە بڵاوکراوەکانی ڕەخنەی چاودێر؛ سلێمانی؛ 2008.
• نوێکردنەوەی ئەقڵی عەرەبی؛ نووسینی: ئەدۆنیس؛ پەرتووکی گیرفان زنجیرە (105)؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2009.
• سەرەتایەک لەبارەی سۆسیۆلۆژیای مەعریفە؛ بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی؛ 2009.
• #فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی#؛ بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی؛ 2011.
• #فەرهەنگی زاراوەکانی ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەکان#؛ ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە؛ سلێمانی؛ 2015.
• ئاشنابوون بە ئەرکون؛ پڕۆژەی سەد نامیلکەی فەلسەفی دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە؛ سلێمانی؛ 2015.
• ڕەوشی هاوسەرگیریی پێشوەخت لە هەردوو کەمپی عەربەت و ئاشتی لە سلێمانی؛ بە هاوبەشی لەگەڵ د.لوقمان سیوەیلی؛ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنمیەت CDO؛ سلێمانی؛ 2017.
• د.عەلی وەردی، وانەکانی ژیانم؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ چاپی یەکەم؛ 2017.
چاپی دووەم؛ 2018.
چاپی سێیەم؛ 2019.
• د.محەمەد ئەرکون، دەربارەی عەلمانییەت و ئایین (هەڵبژاردەیەک لە بەرهەمەکانی ئەرکون)؛ ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر؛ سلێمانی؛ 2018.
• لێکۆڵینەوەیەک لە سۆسیۆلۆژیای مەعریفە، تێزی دکتۆراکەی؛ عەلی وەردی؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی 2019.
• دادگاییکردنی ئەدەب؛ ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە؛ سلێمانی؛ 2019.
• #کەسایەتیی تاکی ئێراقی#؛ د.عەلی وەردی؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2019.
• لە دیمەشقەوە بۆ پاریس، بیرەوەرییەکانی هاشم ساڵح؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2019.
• عەلی وەردی داکۆکی لەخۆی دەکات؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2020.
• #سەرەتایەک دەربارەی سۆسیۆلۆژیای مەعریفە#؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2020.
• سەرکێشیی یەکەمی ئەقڵ؛ فراس السواح؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2021.
• #دوایین فریشتە#؛ ڕۆمان؛ فازل عەزاوی؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2021.
• #کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف#، چیرۆکی ڕاستەقینەی پێنج ژنی کوژرا و لە هەرێمی کوردستان؛ پڕۆژەی هاوبەشی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییت cdo و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵ؛ چاپخانەی کارۆ؛ سلێمانی؛ 2021.
چاپی دووەم؛ چاپخانەی کارۆ؛ سلێمانی؛ 2022.
• یادەوەریم لەگەڵ جۆرج تەرابیشی؛ نووسینی: هنرییت عەبودی؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2021.
• زانستی جوانی، خوێندنەوەیەکی سۆسیۆئیستێتیکی بۆ جوانی و ناشیرینی؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2023.

=KTML_Bold=بە زمانی عەرەبی:=KTML_End=
• نصوص کردية حديثة، قصائد وقصص مترجمة، الطبعة الاولى، دار سردم للطباعة والنشر، السليمانية، 2009
- الطبعة الثانية، من منشورات مهرجان galawej الثالث عشر في السليمانية، 2009.
• المدينة في قصص جليل القيسي، قراءة سايکو- سوسيولوجية، دار تموز
للطباعة والنشر، دمشق- سورية، 2011.
• ترجمة کتاب (سبعون نافذة متجولة) ، قصائد للشاعر شيرکو بيکه س، من منشورات مهرجان کلاويز السابع عشر في السليمانية، تشرين الثاني 2013.
• ثلاثية وادي کُفران للروائي الکردي زهدي الداوودي- دراسة سوسيوتاريخية، دار تموز للطباعة والنشر، دمشق، 2014.
• واقع الزواج المبکر في مخيمي عربت وآشتي للنازحين في السليمانية، بالاشتراک مع د.لقمان سيويلي، منظمة التنمية المدنية CDO ، سليمانية 2017.
• دراسات نقدية في السرد، خمسة بحوث في الرواية و السيرة (معدة للطبع) . [1]

=KTML_Bold=پەیوەندی=KTML_End=
=KTML_Email_Begin=nawzadaa@yahoo.com=KTML_Email_Between=nawzadaa@yahoo.com=KTML_Email_End=
=KTML_Email_Begin=nawzad.aswad@univsul.edu.iq=KTML_Email_Between=nawzad.aswad@univsul.edu.iq=KTML_Email_End=
=KTML_Tel_Link_Begin=009647701420909=KTML_Tel_Link_Between=009647701420909=KTML_Tel_Link_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/nawzad.aswad?mibextid=ZbWKwL=KTML_Link_Facebook_Between=nawzad aswad=KTML_Link_Facebook_End=
ئەم بابەتە 18,920 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 40
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1962 (63 ساڵ)
ئاستی خوێندن: دوکتۆراڵ (PHD)
جۆری کەس: ڕۆژنامەنووس
جۆری کەس: (ئەکادیمی)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-09-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-07-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 18,920 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.3185 KB 14-02-2024 شادی ئاکۆییش.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.279 KB 28-06-2022 شەنە بەکرش.ب.
فایلی وێنە 1.0.17 KB 07-09-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!