سکرتێری ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستان بوو.
ئەنوەر شێخانی لە ساڵی 1951 لەدایکبووە و لە تەمەنی 19 ساڵیدا دەستی بە کاری شانۆیی کردووە، لەو ساڵەوە هەتاوەکوو پێش کۆچی دوایی بەشداری لە 60 شانۆیی و 10 فیلمی سینەماییدا کردووە و خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانە.
ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1991 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستان/ #هەولێر#، هەروەها دەستەی دامەزرێنەری تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیڤی بووە لە ساڵی 1992، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی کورردستان بووە، لە ساڵی 1998، وەکوو سکرتێری گشتیی سەندیکا هەڵبژێردرا، ڕۆژی #23-9-2019# لە تەمەنی 68 ساڵیدا بەخۆشی شێرپەنجە لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.[1]