ناوی تەواو: شەفیقی حاجی خدر
لە 1968 لە گوندی (گرتک) لە دۆڵی ڕۆستێی دەڤەری #باڵەکایەتی# لەدایکبووە.
لە 1988 بەکالۆریۆسی لە قانوون، لە زانکۆی بەغدا وەرگرتووە.
لە 1997 ەوە تا 2012 ئاوارەی ئەورووپا، (هۆڵەندا و بەریتانیا) بووە.
لەپاڵ زمانی زگماکیدا؛ زمانەکانی عەرەبی و هوڵەندی و ئینگلیزیش دەزانی.
لە 1986 ەوە هەوڵی نووسینی داوە، تا ئێستا 17 پەڕتووکی لە زمانەکانی هۆڵەندی و ئینگلیزییەوە وەرگێڕاون، دەیان وتار و لێکۆڵینەوەی قانوونی و سیاسیشی بڵاوکردوونەتەوە.
$پەڕتووکە چاپکراوەکانی:$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/19720/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=شەفیق حاجی خدر=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/19720/0005.JPG=KTML_Photo_End=
1- نهێنییەکانی مۆساد، نووسینی گۆردۆن تۆماس، وەرگێڕان لە زمانی هۆڵەندییەوە، سێ جار چاپکراوەتەوە؛ چاپی یەکەم 2008 چاپخانەی هێڤی، #هەولێر#. چاپی دووەم دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەڵات، هەولێر 2014. چاپی سێیەم ڕۆژهەڵات 2016.
2- مادلین ئۆلبرایت، سیاسەتی ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، سەنتەری نما 2009، هەولێر.
3- داود بنگۆریۆن، دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیسرائیل، نووسینی ڕۆبەرت سەنت یۆهن، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، چاپخانەی هێڤی 2011، هەولێر. چاپی دووەم ناوەندی ئاوێر 2016 هەولێر.
4- کوردستان لەنێوان سیڤەر و سنوورە دەستکردەکاندا، نووسینی: هیسەر لێهر واگنەر. مێژوو. وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە. چاپی یەکەم؛ لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی هەولێر 2013. چاپی دووەم، ئاوێر 2015.
5- وەرزێکی سپیی وشکوبرینگ، ئەندریێ برینک. ڕۆمان. وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر 2013.
6- ژیانی من، چۆن ئیسرائیل دامەزرێنرا؟ گۆڵدا مایەر، یاداشت، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر، هەولێر. 2014.
7- ئینفێرنۆ، دۆزەخ، دان براون
8- شەرەف، ئەلیف شەفەق، ڕۆمان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر 2015.
9- یاخیبوون، مناحیم بێگن، یادەوەری، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر 2016.
10- خانووەکەی مزگەوتێ، قادر عەبدوڵڵا، ڕۆمان، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر 2016.
11- کۆدەکەی داڤینشی، دان براون، ڕۆمان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، ناوەندی ئاوێر، هەولێر 2016.
12- خەتی بزماری، ڕۆمان، قادر عەبدوڵڵا، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، ناوەندی ئەندێشە، #سلێمانی# 2017.
13- کردە هەرەگرنگەکانی مۆساد، میخائیل بار زۆهار و نەسیم میشال، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، چاپخانەی حەمدی، 2018 سلێمانی.
14- لە مەککە، قادر عەبدوڵڵا، ڕۆمان، وەرگێڕان لە هۆڵەندییەوە، چاپخانەی حەمدی، 2018 سلێمانی
15- ئەرێ کورد بوونە بەردەباز؟! ڕۆبەرت بریان گیبسن، مێژوو، لە ئینگلیزییەوە، چاپخانەی کوردستان، سلێمانی 2019.
16- شەوە سپییەکان، بەسەرهاتی زیندانییەک لە ڕووسیا، مناحیم بێگن، یادەوەریی، لە ئینگلیزییەوە.
17- زۆربای ئێرانی
18- هێڵێک بەنێو لمدا