ناو: کەمال
نازناو: بابی لالۆ
ناوی باوک: ڕەئوف محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-01-1942#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #30-09-2018#
$ژیاننامە$
لە ڕێکەوتی (17-01-1942)ز. لە سلێمانی لەدایکبووە.
ڕۆژنامەنووس (سەرپەرشتی ڕۆژنامەی هاوکاریی 1970ز.) و ڕادیۆناس و وەرگێڕ و بێژەر و دەرهێنەر (سەرپەرشتی ڕادیۆ) و نوێنەری ڕادیۆ..لێکۆڵی ڕۆشنیریی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/34237/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=کەمال ڕەئوف محەمەد-بابی لالۆ=KTML_Style=width:30%؛ height:20%؛ float:right؛ =KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/34237/0003.JPG=KTML_Photo_End=
کەمال ڕەئووف محەمەد، وەک خۆی لە ل525 پەرتووکی (گەڕان بۆ ڕاستی)دا خۆی دەناسێنێ و دەڵێت:
(لە دایکەوە، حەفسە بەکر محێدین قەساب) ، خوێندکاری دەستبەرداری بەشی درامای فێرگەی هونەر جوانەکانی بەغدا 1959-1960ز. و 1960-1961ز. وەرگێڕ و بێژەر و یەکەم بێژەر و نوێنەری ڕادیۆی کوردی بەغدا 1966-1982ز. (سەرۆکی ڕادیۆکە بۆ چەند مانگێک 1971ز.) سەرپەرشتی ڕۆژنامەی هاوکاریی (بۆ چەند مانگێک 1970ز.)، سێ جار دوورخراو لە ڕادیۆدا (1975ز.، 1978ز. و 1982ز.)، دواجار بۆ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردیی بەغدا، سلێمانی 1982ز. ڕۆژنامەنووسی گۆڤاری کاروان (1982-1986ز.)، خانەنشین لەسەر داخوازی خۆی و بە بیانووی نەخۆشییەوە، (06-06-1986ز.).
خاوەنی بەرنامەکانی ڕادیۆیی، دەنگی هونەر، چیرۆکی هەفتە، دنیای ئەدەب و هونەر، دنیای فۆلکلۆر، دیاری ئەمڕۆ، بۆ خۆشیتان، شەوچەرەیێکی کوردەواریی، سەدای چیرۆکی کوردیی، هاوار خاڵە ڕەجەب، ڕاپۆرتی مایکرۆفۆن، فەرهەنگی ڕۆشنبیریی، ڕۆژێ لە ڕۆژان (1966-1989ز.)
خاوەنی یەکەمین بەرنامەی هونەرمەندانەی تەلەڤزیۆنیی، پەیامی هونەر، (تۆمارکردنی لە بەغداوە بۆ کەرکووک) (1970-1973ز.).
-بابی دوو کوڕ و کچێکە (1965ز. کابانی هەڵبژاردووە).
$بەرهەمە چاپ کراوەکانی:$
1-ببوورە دراما 1961ز. چاپخانەی کامەرانیی، سلێمانی
2-بژی مرۆڤ، کوورتە چیرۆک، 1970ز. چاپخانەی سەلمان ئەلئەعزەمیی، بەغدا
3-مستەفا سائیب ئەستێرە گەشەی کورد، لێکۆڵینەوە، 1999، سلێمانی
4-هونەری درامایی ڕادیۆی کوردیی، لێکۆڵینەوە و ئاشناکردن، 2000ز. سلێمانی، دەزگای سەردەم
5-ئەدەبی نامە نووسینی کوردیی، لێکۆڵینەوە و ئاشناکردن، 3 بەرگ، 2004، #هەولێر#، دەزگای ئاراس
6-عەقیدەی ئیمان، عەقیدەی کوردیی، مەولانا خالیدی #شارەزوور#یی نەقشبەندیی، کۆنترین دەستنووس، 1819ز. لێکۆڵینەوە و ئاشناکردن، 2004ز. هەولێر، دەزگای ئاراس
7-دەستەوارەیێ نان بۆ مێژوو، لێکۆڵینەوەی 17 بابەتی کوردیی، 2004ز. سلێمانی، #وەزارەتی ڕۆشنبیری#
8-باقة دراسات کوردیة، لێکۆڵینەوەی کوردییە، 2006ز. هەولێر، دەزگای ئاراس
9-گوتوبێژێکی دەگمەنی تۆفیق وەهبیی و خوێندنەوەیێکی ڕەخنەگرانە، وەرگرتن و تۆمارکردنی؛ ئەمیر حەسەن پوور، نووسینەوەیی و پەراوێز و خوێندنەوەیی؛ بابی لالۆ -کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانیی 2011ز. (لەگەڵ CDی گوتوبێژەکە)
10-گەڕان بۆ ڕاستیی، لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە؛ بابی لالۆ -کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانی 2011ز. (کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی ڕۆشنبیرییە) .
11-ڕۆژێ لە ڕۆژان، گەڵاڵەکردن و تۆمار کردنی؛ بابی لالۆ -کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانی 2011ز. (18 دیمانەی ڕادیۆیی و ڕۆژنامەنووسیی ساڵانی (1966-2008) . (لەگەڵ CDی 6 نموونەی دیمانەکان) .
12-مێژووی ئەدەبییاتی خۆراوا لە ئەدەبی کورددا، کۆکردنەوە و وردبوونەوە و لێکۆڵینەوەی، بابی لالۆ -کەمال ڕەئووف محەمەد، سلێمانی 2012ز.
$بەرنامەکانی لە تەلەڤزیۆنی بەغدا و #کەرکووک# و ڕادیۆی کوردیی بەغدا$
1-ئاوێنەی شیعری کوردیی، تەلەڤزیۆنی بەغدا -شوباتی 1968ز.
2-پەیامی هونەر، تەلەڤزیۆنی کەرکووک 1970-1973ز.
$ڕادیۆ$
1-دەنگی هونەر 1966ز.
2-چیرۆکی هەفتە 1966-1967ز.
3-دنیای ئەدەب و هونەر 1967ز.
4-بۆ خۆشیتان 1967ز.
5-شەوچەرەیێکی کوردەواریی 1971-1974ز.
6-سەدای چیرۆکی کوردیی 1971-1974ز.
7-هاوار خاڵە ڕەجەب 1971ز.
8-ڕاپورتی مایکرۆفۆن 1971ز.
9-دنیای فۆلکلۆر 1969ز.
10-فەرهەنگی ڕۆشنبیریی 1980ز.
11-ڕۆژێ لە ڕۆژان 1978-1989ز. (بە دابڕانەوە لەنێوان 2002-2007ز.)