شاخی #پیرەمەگروون# کەوتووەتە ڕۆژاوای شاری #سلێمانی# یەوە، کە بەرزی یەکەی دەگاتە 2624 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە کۆمەڵێک ئەشکەووتی دێرینی تێدا هەڵکەوتووە کە سەردەمانێک بووە بریتی بووە لە ماڵ و دیوەخانی کورد بلە کۆندا و لە سەردەمی شۆڕشیشدا سەنگەر و پەناگەی پێشمەرگە بووە، بە یەکێک لە لووتکە کانی زینجیرەچیاکانی زاگرۆس هەژمار دەکرێت ودرێژیەکەی دەگاتە 7 کیلۆمەتر کە بە شێوەلە پیرە مێردێکی لەسەر لا ڕاکشاو خۆی دەنوێنێ گەر لەسەر گۆیژەوە لێی بڕوانی بەڕوونی چوارچێوەی ئەم تابلۆ یەی دەبینرێ، لە بەردە کنازاکەنی گرانیت وکۆمەڵە گیایەکی سەرنجڕاکێش و دەگمەن لە جیهاندا وەکوو فەرش پیایدا پرژەی کردووە هەروەها لە دارستانە چرەکانی بە گشتی بە داری بەڕوو وەکوو پشتێنەیەک ناو قەدی گرتووە، هەروەها لە ئاژەڵە کێوی یەکانی وەکوو ورچ و گورگ وبزنەکێوی وپشیلەی کێوی وبەرازو شیڤز وڕێوی و کەمتیار وچالاکەو هەروەها خشۆکەکانی وەکوو ماروحەربەو لە پەلوەرەکانی وەکوو بازو هەڵۆو واشەو گەلێکی تر.