محەمەدی مەلا کەریم، خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی و سیاسی و مێژوویی و سەدان وتاری کۆمەڵایەتی و ڕەخنەیی و زمانەوانی و سیاسی و ئەدەبی.
لە 1931-08-14 لە گوندی #بیارە#ی هەورامان هاتۆتە دنیاوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/58199/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=حەمەی مەلا کەریم=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/58199/0001.JPG=KTML_Photo_End=
حوجرەی فەقێی لە گوندی بیارە و لە مزگەوتی حاجی حان لە سلێمانی خوێندووە.
لە 1949 لە ڕۆژنامەکانی شاری بەغدا بە زمانی عەرەبی بابەتی بڵاوکردووەتەوە.
1952 لە ڕۆژنامەی #ژین# بە زمانی کوردی دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد.
1953 پەیوەندی بە حزبی #شیوعی# دەکات و ساڵی 1955 شەرەفی ئەندامی وەردەگرێت.
بۆ یەکەم جار ساڵی 1954 حوکمی یەک ساڵ زیندانی کردنی بۆ دەرچووە.
پاش شۆڕشی 14ی تەموز، دەرکردنی گۆڤاری شەفەقی دراوەتە دەست.
1964 دوای چەندین جاری دیکە زیندانی کردن، پێنج ساڵ حوکمی بەندکردنی بەسەردا دەدرێتەوە و دوای سێ ساڵ زیندانیکردن، بە هەوڵی #مام جەلال# ئازاد دەکرێت.
1973 دەچێتە مۆسکۆ و لە ئامۆژگای زانستە کۆمەڵایەتییەکان خوێندویەتی.[1]
ڕۆژی #11-03-2017# لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە. [2]