لە ساڵی (1963ی زایینی) لە مەهاباد لەدایک بووە.
لە ساڵی (1987ی زایینی) دەستی بە کاری نووسین کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/60617/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=مریەمی قازی لەگەڵ هێمن=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/60617/0005.JPG=KTML_Photo_End=
ماوەیەکی کورت پاش کارەساتی #هەڵەبجە# چیرۆکێکی بە ناوی پەرژین لەسەر ئەو کارەساتە نووسیوە و لە گۆڤاری سروەدا بڵاوکراوەتەوە.
دوو بەرهەمی بە ناوەکانی #هاتنە ژوور قەدەغەیە# و #زیندە بەگۆڕ# چاپ و بڵاو کراونەتەوە.
ڕۆمانی (ژیانم خۆشدەوێ) لەژێر چاپدا بووە.
بەرهەمێکی قوتبەدین سادقی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ئامادەی چاپە.
چەندین ساڵ بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ئەدەبیی #مەهاباد# بووە.
لە زۆرێک لە گۆڤارە و ڕۆژنامەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بەرهەم و بابەت و دیمانەی بڵاو بوونەتەوە.
ڕۆژی #05-11-2018#ز. بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و ڕۆژێک پاشتر #06-11-2018#ز. لە مەهاباد بەخاک سپێردرا. [1]