ساغکردنەوه و لێکدانەوەی: مەلا عەبدولکەریمی مودەریس فەتاح عەبدولکەریم، محەمەدی مەلا کەریم
ئامادەکردن: سدیق ساڵح
بڵاوکار: بنکەی ژین - سلێمانی
چاپی ساڵی: 2015
1414 لاپەڕە
عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران (1800-1866) ناسراو بە سالم هۆنراوەنووسێکی کلاسیکی زمانی کوردی بووە. سالم و مستەفا بەگی ساحێبقران ناسراو بە کوردی ئامۆزای یەکترن.
سالم کوڕی محەمەد بەگی کوڕی ئەحمەد بەگی ساحێبقرانە و لە ساڵی 1800دا لە شاری سلێمانی هاتوەتە دنیا. لە ساڵی 1866دا مردووە و لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە.
تایبەتمەندیەکانی شێعری سالم بەکارهێنانی زۆری وشەی قورئانی، ئاماژە بە ڕووداوە مێژووییەکان و بەکارهێنانی وشەی فەلسەفی و سۆفیانەیە.
سالم لە وڵامی قەسیدەی بادی خۆش مرووری نالی دا قەسیدەیەکی نووسیوە کە ئاوا دەست پێدەکات:
جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر ئەی پەیکی موستەعید لە هەموو ڕاهی پڕ خەتەر
ئەی میروەحەی جەمالی مەهاسایی دڵبەران وەی شانەزەن بە کاکولی تورکانی سیمبەر
سالم لە ئەم قەسیدەیەدا بە جوانی باسی بارودۆخی سلێمانی دوای ڕووخاندنی بابانەکان دەکات و سکاڵای زۆر لە ڕۆمییەکان دەکات کە بوون بە هۆی کاول بوونەوەی وڵاتەوە، لە داوییدا داوا لە نالی دەکات کە ئەو کاتەدا ڕوو لە سلێمانی نەکاتەوە، لە دوایین بەیتدا دەڵێت:
تۆ خوا بڵێ بە حەزرەتی نالی: دەخیلی بم بەو نەوعە قەت نەکا بە سولەیمانییا گوزەر
نموونەی هۆنراوەی کوردی
ساقی لە پەردە دەرهات، جامی شەڕابی هێنا دڵ خیرە ما لە حێرەت مەه ئافتابی هێنا
یەک زەڕڕە عەکسی پڕتەو، دەرکەوت و تووری سووتاند ئاوێنە سەختڕوو بوو، لەو عەکسە تابی هێنا
تیماری چاکی سینەم، ڕاجع بە چاوی مەستە بەختیش موافیقی عەشق، بۆ من خەرابی هێنا
یارم لە ئەندەروون هات، دەستی ڕەقیب لە دەستا غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی هێنا
بۆ تۆبە سووی مزگەوت، هاتم بچم لە ڕێدا بۆ کۆیی مەی فرۆشان، عەزمم شتابی هێنا
ڕوو هەر لە من ئەپۆشێ، وا حاڵیە کە جبریل هەر خاسە بۆ من و ئەو، ئایەی حیجابی هێنا
وەی وەی چ مەجلسێ بوو، دوێنێ لە دەبدەبەی دڵ دڵبەر شەڕابی گێڕا (سالم) کەبابی هێنا
نمونەی هۆنراوەی فارسی
بر سر مصحف ڕو زلف چلیپا داری تو پریچهره مگر دین مسیحا داری؟
زده ای طره ی شبرنگ بران صفحه ی ڕخ ڕوز و شب مجلس کافر به کلیسا داری
قصد قتلم نه به تنها کند آن دیده ی مست خون صد طایفه در گردن مینا داری
زلف یلدا به ڕخ سال توان دید شبی این چه سری است به یک ماه دو یلدا داری؟