ناو: محەمەد
نازناو: حەمەی حەمە سەعید
ناوی باوک: حەمە سەعید عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1962
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1962 لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی ئامادەیییە.
ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتی نیشتمانیی کوردستان#ە، لە ئێستا ساڵی (2021) وەزیری #وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان#ی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ە. ساڵی (1992) فەرماندەی هێزی 3ی هەڵەبجەی پێشمەرگەی یەکێتیی بووە، لە ساڵانی (2003-2012) بەرپرسی مەڵبەندی شارەزوور بووە، ساڵی (2012) بووە بە بەرپرسی مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوونی حیزبەکەی، لە کۆنگرەی سێی حیزبەکەیدا، بووە بە ئەندامی سەرکردایەتی، نووسەر و خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بەخۆی و وەرگێڕانە. [1]