کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,108
وێنە
  123,491
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,949
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە
پۆل: پارت و ڕێکخراوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link2
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئاڕمی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌
ئاڕمی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌
مێژووی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، لەسەر زاری مامۆستا (سەردار ئەحمەد)
من ناوم: سەردار ئەحمەد ە لە شاری کۆیە چاوم بە دونیا هەڵێناوە لە ساڵی 1945 لە گەڕەکی بەفری قەندی، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە کۆیە تەواوکردووە، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا بەشی مۆسیقا ئامێری (فلوت) م تەواوکردووە، هەر لە منداڵییەوە خولیای میوزیک بووم لە پۆلی چوارەمی سەرەتایی دەستم لە ئامێری شمشاڵ و دوزەلە و نای دار دا، ئەمەش هۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەو ساڵە باوکم دەڵاڵی گەراج بوو شاگردی پاسێک بوو ئەو کاتە، ئەو ئامێرانەی زۆر بەجوانی لێ دەدا منیش بۆیە حەزم لەو ئامێرانە کرد و بەردەوام خۆم پێوە خەریک دەکرد، شەو و ڕۆژم نەبوو لە کۆڵان و ماڵەوە هەر خەریکیان بووم تا ساڵی (1956-1957) لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی بووم، مامۆستایەکی زۆر بەڕێزمان هەبوو ئەویش مامۆستا (محەمەدئەمین معروف) بوو، زۆر هانی ئەدام و پێی وتم قوتابخانەیەک لە بەغدا هەیە کە دەتوانێت وانەی میوزیک بخوێنی لە دوای تەواوکردنی پۆلی سێی ناوەندی بڕۆ بۆ ئەوێ پێی دەوترێت (پەیمانگای هونەرە جوانەکان- معهد الفنون الجمیلة) منیش ئەوەم هەر لە گوێ بوو هەر لە ساڵی (1957) چوومە پۆلی یەکەمی ناوەندی لەو کاتە مامۆستایەکمان بۆ هات، بۆ وانەی ئینگلیزی بە ناوی مامۆستا (باکووری) ئەو کاتە بە پۆلەکاندا دەگەڕا دەیپرسی کێ لە چ ئامێرێکی میوزیکی شارەزایی هەیە؟ من یەکێک بووم لەوانە کە ناوی نووسیم کە وتم شارەزایم لە شمشاڵ و نەی هەیە، چەند قوتابییەکی تر ناوی خۆیان نووسی و تیپێکی قوتابخانەی لێ هەڵبژاردین و بەردەوام پرۆڤەمان دەکرد و ئاهەنگەکەمان لە قوتابخانەکەمان گێڕا، بەڕێوەبەرەکەمان بەڕێز مامۆستا (شەفیق سابر) خوا لێی خۆشبێت زۆر هاوکاری دەکردین ئیتر ئەم تیپە بۆ پشووی هاوین لە ساڵی (1958) ناونرا بە (تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە) سەربە کۆمەڵەی بوژانەوەی هونەرە جوانەکان بوو، بەردەوام بووین تا مامۆستا (باکووری) لە کۆتایی ساڵی (1961) گواسترایەوە بۆ هەولێر، لە ساڵی (1959) برایانی هونەرمەند مامۆستا (زاهیر محەمەد، خوالێخۆش بوو مامۆستا ئەنوەر تاهیر) ، چوونە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی مۆسیقا لە بەغدا، لە دوای ساڵی (1961) ئیتر ئەو تیپە بە پچڕ پچڕ هەندێک کاری دەکرد تا ساڵی (1963) و لە ساڵی (1962) منیش چوومە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا بەشی مۆسیقا سەر ئامێری (فلوت) لە پەیمانگادا بەشداری هەموو جموجووڵە هونەریەکانم دەکرد یەکێک بووم لە تیپی مۆسیقای پەیمانگا بە سەرپەرشتی مامۆستای بەڕێز مامۆستا (ڕوحی ئەلخماش و جەمیل سەلیم) خوالێیان خۆش بێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/72239/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/72239/0004.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1966 بووم بە ئەندام لە تیپی مۆسیقای کۆماری (الفرقة الجمهوریة) ئەم تیپە تیپێکی ئەهلی بوو ئەو کاتە لە تەلەڤزیۆنی بەغدا ڕاستەوخۆ بەرهەممان پێشکەش دەکرد، لە ساڵی 1967 پەیمانگام تەواوکرد، لە 20/1/1968 لە چالاکی قوتانخانەکانی هەولێر دامەزرام، ئەو کاتە سەرپەرشتی بەشی مۆسیقام دەکرد زۆربەی ئاهەنگەکانی هەولێرمان دەگێڕا لە پشووی هاوینەکان لە کۆیە لەگەڵ برادەران (مامۆستا زاهیر محەمەد، خوا لێخۆش بوو مامۆستا ئەنوەرتاهیر ومامۆستا وریا ئەحمەد و ئازاد بیلال و خوالێخۆش بوو سیامەند عیزەت و جانا تۆماس و چاپوک شەفیق و ڕزگار کەریم) وەکوو (تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە) پرۆڤەمان دەکرد تا ساڵی (1972) ، کە توانیمان مۆڵەت بۆ تیپەکە وەربگرین و لە هەولێرەش لە ساڵی (1971) مۆڵەتمان وەرگرت بە ناوی (تیپی هونەری هەولێر) ئەو کاتە لەگەڵ برادەرانی چالاکی قوتابخانەکان ئەو تیپەمان بەڕێوە دەبرد بە سەرپەرشتی مامۆستا جەلال هەداین، سەرپەرشتی بەشی مۆسیقام دەکرد تا کۆتایی (1971) ئیتر گواسترامەوە بۆ کۆیە، وەکوو باسم کرد پرۆڤەمان دەکرد تا مۆڵەتەکەمان وەردەگرت لە (1/3/1972) ئیتر هەر لەو تیپە کارم دەکرد وەکوو (فلوت) ژەن و (شمشاڵ) ژەن، بەشداری تیپی هونەری هەولێرەشم دەکرد لەبەر ئەوەی بەڵێنم پێدابوون دەنا نەیان دەهێشت بگوازرێمەوە بۆ کۆیە لە ساڵی (1974) بەشداریم کرد لە تیپی میوزیکی شۆڕشی کوردستان، لە ساڵی (1978) خولێکی مۆزیکم لە کۆیە کردەوە، بە هاوکاری خوالێخۆش بوو مامۆستا ئەنوەر تاهیر، ئیتر ئەم تیپە ئەنجامی باشی هەبوو، لە ساڵی (1979) هەمان خولمان کرد مامۆستا زاهیر محەمەد لەگەڵ مامۆستا شێرکۆ محەمەد بەشداریان کرد لەگەڵ ئێمە و هەمان ساڵ من و مامۆستا زاهیر محەمەد خولمان لە مەڵبەندی لاوانیش کردەوە تا کۆتایی ساڵی (1992) ئەنجامی زۆر باشی هەبوو و مۆزیک ژەنی بەتوانایان لێ دەرچوو هیوادارم هەر بەردەوام بن، تا ئێستاش من هەر لە تیپی مۆزیکی باواجی بەردەوام وەکوو یەکێک لە دەستەی دامەزرێنەری تیپەکە و ساڵێک زیاتر لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی ڕانیە وانەی تیوری ڕۆژهەڵاتیم وتۆتەوە و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی (شەهید جەعفەر) لە کۆیە ئێستا دەرسی مۆزیک دەڵێمەوە، لەسەر ئامێری فلوت و نای و سۆلفێجی ڕۆژهەڵاتی و تیورەکانی ڕۆژهەڵاتی.
مامۆستا سەردار ئەحمەد ناسراو بە باب سەردار لە ساڵی 2019 کۆچی دواییکردووە یەکێک لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بوو.
ئەم زانیارییانە لە لاپەڕەی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرگیراوە[1]
ئەم بابەتە 52,547 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
فایلی پەیوەندیدار: 6
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 29
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-08-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-08-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 52,547 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.458 KB 21-08-2020 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.3136 KB 21-08-2020 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.254 KB 21-08-2020 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.183 KB 18-08-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.187 چرکە!