مستەفا نەریمان نووسەر و پەروەردەکارێکی ناسراوی کوردستانە و خزمەتێکی زۆری پێشکەش بەکایەکانی ڕۆشنبیری و پەروەردە کردووە.
مستەفا سەید ئەحمەد بەرزنجی ناوی تەواوی ئەم ڕووناکبیرەیە و لە جیهانی ئەدەبدا بەمستەفا نەریمان ناسراوە.
لە ڕۆژی 28ی حوزەیرانی 1925 لە شاری #کفری# «شاری وەزیران» لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە کفری و #کەرکووک# و بەغدا تەواوکردووە. بە مامۆستا دامەزراوە و نزیکەی چل ساڵ خزمەتی بەرەوتی خوێندن و پەروەردە کردووە.
مامۆستا نەریمان هەر لە سەرەتای ژیانی لاوییەوە خولیای دنیای ئەدەب بووە و لە ساڵی 1942ەوە دەستی بەبڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/78642/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=مستەفا نەریمان=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/78642/0001.JPG=KTML_Photo_End=
یەکەم کەس بووە کە ڕۆژژمێری کوردی لە ساڵی 1957 داناوە و لەسەر ئەوە زیندانی کراوە. دواتر دوو ڕۆژژمێری دیکەی بەناوەکانی کوردستان و پیرەمێرد داناوە.
مامۆستا نەریمان یەکەم کەسیش بووە کە بیبلۆگرافیای بۆ پەرتووکی کوردی داناوە.
مامۆستا نەریمان خاوەنی بەرهەمێکی زۆری ئەدەبی و پەروەردەییە.
خاوەنی 20 پەرتووکی چاپکراوە لەوانە (هاواری لاوان، هەڵبەست بۆ قوتابییان، عەلی ئەفەنی، پەرتووکخانەی کوردی، مامۆستای نەمر، بیبلۆگرافیای پەرتووکی کوردی1878-1975، ڕێنووسی کوردی لەرەگ و ڕیشەوە، فەرهەنگی ئەدیبان و نووسەرانی کورد، دیوانی مینە جاف) و چەندانی تر.
هەروەها هاوبەشی لەوەرگیڕان و دانانی زیاتر لە 20 پەرتووکی پرۆگرامی قوتابخانەکاندا کردووە.
مامۆستا نەریمان کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بووە و لەبەر هەڵوێستە سیاسییەکانی چەند جارێک زیندانی کراوە و لەوەزیفە دوور خراوەتەوە، بەڵام هەر بەدڵسۆزی و پاکی بۆ گەلەکەی ماوەتەوە.
مامۆستا نەریمان وەک ڕۆژنامەنووس خزمەتی کردووە و سکرتێری گۆڤاری بەیان و سەرنووسەری گۆڤاری ڕەنگین بووە.
بەرهەمەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ( گەلاوێژ، دەنگی گێتی تازە، ڕۆژی نوێ، هاوکاری، ڕۆشنبیری نوێ، بەیان، ڕەنگین) بڵاو کردووەتەوە.
بەداخەوە ئەم کەسایەتییە کولتوورییە ناودارەی کوردستان لە 27ی مایسی1994 لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێ و لەغەریبی لەگۆرستانی (محەمەد سکران) بەخاک سپێردراوە.[1]