له 1931/12/16 لەناحیەی زرباتیەی سەر بەپارێزگای واست لەدایک بوە و لەساڵ 1939ەوە ڕوی لەشاری بەغداد کردوە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆیی لەشاری بەغداد تەواوکردوە، لەساڵی 1952 چۆتە کۆلیژی مافناسی لەبەغداو لەهەمان ساڵدا پەیوەندی بەریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردوە، بەهۆی سەرقاڵی بەچالاکی سیاسی لەناو ڕیزەکانی پارتی پاش حەوت ساڵ لەساڵی 1959 خوێندنی زانکۆی تەواوکردوە.
لەهاورێیانی کۆلێجەکەی هەریەک لە، جەلال تاڵەبانی و موحسین دزەیی و شەمسەدین موفتی هەن.
ساڵی 1954 بوەتە بەرپرسی ڕێکخستنی بەغدادی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندام لیژنەی ناوەندی پارتی لەساڵی 1956و دواتریش لەساڵی 1964 وەک سکرتێر گشتی پارتی هەڵبژێردراوە و تاساڵی 1975و پیلانی جەزائیر له و پۆستە ماوەتەوە.
لەدوای ئەو بەروارەوە وازی لەکاری سیاسی و حزبی هێناوە، تا لەساڵی 1991 جارێکی تر ڕوی لەکار و چالاکی سیاسی کردوەتەوە.
ساڵی 1996 لەمیانەی شەری براکوژی بەهۆی کەوتنەوەی گولە تۆپێک لەنزیک ئوتومبیلەکەی لەشارۆچکەی سەلاحەدین برینداردەبێت و دواتر بۆ چارەسەر ڕوی لەدەرەوەی وڵات دەکات و لەوڵاتی بەریتانیا مافی پەنابەری سیاسی بەدەستدەهێنێت.
جارێکی تر لەساڵی 2000 لەسەر داوای مەسعود بارزانی گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 30-07-2013 لە نەخۆشخانەیەکی لوبان کۆچی دوایی کرد.
- 30-07-2013