ناو: ساڵح
نازناو: ساڵح حەیدەری -بەختیار
ناوی باوک: حەیدەر عاسم
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
ساڵی لەدایکبوون: 1922
$ژیاننامە$
سیاسەتمەدار ساڵح حەیدەر عاسم، ناسراو بە )ساڵح حەیدەری و بەختیار)، ساڵی 1957 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانەوە کردووە و بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەستنیشان کراوە، ساڵانی 1957_1958 لە دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان بووە، ساڵی 1959 لە کۆنفرانسی دووەمی بەغدا لەبەر چەپڕەوی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی پارتی سڕ کراوە و هەمان ساڵ لە کۆنگرەی چوارەمدا لەبەر چەپڕەوی لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان_ئێراق دوورخراوەتەوە، ساڵی 1963 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووەتەوە و بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئێزگەی دەنگی کوردستانی ئێراق لە شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی 1968 سەر نووسەری گۆڤاری کادر سەر بە ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی 1971 ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئەلتەئاخی بووە.
ساڵح حەیدەر عاسم ساڵی 1922 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و لە بنەماڵەی حەیدەرییە. ئیبراهیم ئەفەندیی مامی لە ساڵی 1919 لە دەوڵەتی عوسمانی پلەی شێخی ئیسلامی هەبووە و لە سەردەمی پاشایەتی ئێراق بە وەزیری ئەوقاف دامەزراوە. فەزیڵە وەلی چەلەبی (1898_1983) دایکی لە بنەماڵەیەکی بازرگانی هەولێر و خزمی شەهید خەیروڵا عەبدولکەریم بووە. ساڵی 1940 قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی دواناوەندیی بەغدا تەواوکردووە و هەمان ساڵ لە خانەی مامۆستایانی باڵای بەغدا وەرگیراوە. ساڵی 1942 وازی لە خوێندن هێناوە و بە فەرمانبەری شەمەندەفەری بەغدا دامەزراوە و هەمان ساڵ بۆ دادگای بەرایی هەولێر گواستراوەتەوە و ساڵی 1943بۆ دادگای بەغدا گواستراوەتەوە.
ساڵی 1943 لە بەشی مافی کۆلێژی مافی بەغدا وەرگیراوە و لەبەر کاری سیاسی لە خوێندن بێبەش کراوە. لە ساڵانی 1947_1948 لەلایەن دەسەڵاتدارانی پاشایەتی ئێراقەوە بەند کراوە و لە گرتوخانەکانی کەرخی بەغدا، لێکۆڵێنەوەی تاوان لە شاری بەغدا، ناوەندیی بەغدا، کووت و نوگرە سەلماندا زیندانی و لەژێر چاودێریدا بووە.
ساڵی 1961 بەشی مافی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە و لە کۆلێژی یەدەگی سوپای ئێراق وەک ئەفسەری یەدەگ وەرگیراوە و پلەی مولازمی دووەمی یەدەگی بەدەستهێناوە. شارەزای زمانەکانی کوردی و عەرەبی بووە.
خەباتنامە
ساڵح حەیدەر عاسم ساڵی 1957 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانەوە کردووە و بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان دەستنیشان کراوە (یەکگرتنی سێیەم) و بە ناوی نهێنی بەختیارەوە چالاکیی نواندووە. ساڵی 1957 بە بەرپرسی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان دەستنیشانکراوە. ساڵانی 1957_1958 لە دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ''خەبات''ی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان بووە. ساڵی 1958 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێراق بووە و خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤاری ڕزگاری بووە.
ساڵی 1959 لە کۆنفرانسی دووەمی بەغدا لەبەر چەپڕەوی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان سڕ کراوە و هەمان ساڵ و لە کۆنگرەی چوارەمی پارتیدا لەبەر چەپڕەوی لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان_ئێراق دوورخراوەتەوە.
ساڵی 1961 بەشی مافی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە و لە کۆلێژی یەدەگی سوپای ئێراق وەک ئەفسەری یەدەگ وەرگیراوە و پلەی مولازمی دووەمی یەدەگی بەدەستهێناوە.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووەتەوە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئێزگەی دەنگی کوردستانی ئێراق بووە لە شۆڕشی ئەیلوولدا. ساڵی 1968 سەرنووسەری گۆڤاری ''کادر''ی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. ساڵی 1969 لە شۆڕشی ئەیلوول دوور دەکەوێتەوە و بە هاوکاری پارێزەر عەونی یوسف ئەحمەد (1908_1988) و حەمید عوسمان ئەبوبەکر (1927_1993) حزبی ڕزگاری دادەمەزرێنن، بەڵام لە دوای ڕێکەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 ئەم حزبە هەڵدەوەشێننەوە.
ساڵی 1974 پشتی لە شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و لە پارتە کارتونییەکە کە حزبی بەعسی ئێراق دامەزراندبوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی دەستنیشان کرابوو
ساڵی 1990 بە ماڵەوە گەڕاوەتەوە شاری هەولێر و لە 6ی ئابی 2001 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شێخەڵا لە شاری هەولێر بەخاک سپێردراوه.
لە بەرهەمەکانی:
في الدین و الدولة، دەستنووس.
کوردستان خلال أعوام الحرب العالمیة الثانیة 1939_ 1945، دەستنووس.
ڕحلة المتاعب 1947_ 1980، دەستنووس.
العلاقة الوطنیة والمسألة الکوردیة 1969_ 1975، دەستنووس.
مذکرات و لمحات من تأریخ الحرکة الوطنیة والثوریة في کوردستان العراق، دەستنووس.
مذکرات و لمحات من تأریخ الحرکة الوطنیة والثوریة في کوردستان والعراق، دەستنووس.
[1]