دەربەندفەقەرە گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی تانجەرۆ، شارۆچکەی سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قسرتی سەروو
لە باشوور لەگەڵ گوندی فەقیرە
لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی خەرجانە
لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی وێلەکەی خواروو. [1]
وەک هەر گوندێکی تری کوردستان بێ بەش نەبووە لە ستەم و زۆرداری سەردەمی ڕژێمی بەعس.
لە ساڵی (1976) فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێم تۆپبارانی گوندەکەیان کردووە، سەرەنجام (حەپسە) هاوژین #حاجی ئەکرەمی دەربەندفەقەرە# و کەسیکی تر بە ناوی شەهید (#نەسرەدین حەسەن قادر#) و (بەهیە کوێخا قادری ئاوەکەڵە) و منداڵێک بە ناوی (جەمال کەمال حاجی حەسەن) و بریندار بوونی یەکێکی تر بە ناوی (حاجی فەتاح حاجی حەسەن).
ئەم گوندە هەردەم لانکەی شۆڕش بووە. تا ساڵی 1988 گوندەکە بەردەوام بنکەی سێ حیزب تا چوار حیزبی کوردستانی تێدابووە.
لە بەخشینی شەهید و قوربانیدان بەرداوام بۆ کورد و کوردستان و ئازایەتی دلێری بوێری درێخی نەکردووە، تاکوو ئێستا کە چەند شەهیدێکی ڕێگا ئازادی بۆ نەتەوەکەمان دراوە وەک: شەهید (#عەزەدین ئەنوەر حەسەن قادر)# و (#عەزەدین مەحمود ساڵح#) و (#بەکر محەمەد ساڵح#) و (#عەقید شاڵاو#). [2]