- بەپاساوی نەبونی بەڵگەی پێویست بۆ تۆمەتبارکردنیان، هەردو تۆمەتبار لەکەیسی تێرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی مەحمود سەنگاوی و زاخۆ ئەحمەد لەلایەن دادگای کەلارەوە بڕیاری ئازاد کردنیان بۆ دەرکرا.پارێزەرێکی خانەوادەی کاوە گەرمیانی ڕایدەگەیەنێت کە بڕیارەکەی دادگا نایاساییە، بۆیە تانەی لێدەدەن.
- لەناوچەی لیجەی ئامەد لەلایەن کەسانی نەناسراوە ماددەی تەقینەوە خراوەتە ماڵی میوانی مامۆستایان و ڕێکخراوی پەروەردە (Egîtîm-Senê). تەقینەوەکە هیچ زیانێکی ماددی لێنەکەوتووەتەوە.