ئاسۆ فەرەیدوون عەلی ئەمین ساڵی 1973 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، پارێزگاری سلێمانییە لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کورستان (7ی کانوونی یەکەمی 2015-)، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە کولێژی پزیشکیی زانکۆی بەغدایە
بەکالوریوس لە هەناوی و نەشتەرگەری گشتی - زانکۆی بەغدا
- دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی هەناو دڵ - MRCPCUK
- دبلۆمی باڵا لە نەخۆشییەکانی هەناوی بەساڵاچوان
- دبلۆمی باڵا لە وانەوتنەوەی پزیشیکی
- مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی - زانکۆی #سلێمانی#
- پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو دڵ لە نەخۆشخانەی د.هێمن
- سەرۆکی کۆمەڵەی ئەکادیمییانی کوردستان
$پارێزگاری سلێمانی$
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی 2014دا ئاسۆ فەرەیدوونی وەکوو پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار دیاری کرد و سەرۆکی لیستی یەکێتیی بوو.
ھەڵبژاردنی 2014ی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە کێبڕکییەکی توند لەنێوان یەکێتی و گۆڕان ھەبوو، بەو پێیەی لە دوای دامەزراندنی گۆڕان، یەکەمی پارێزگای سلێمانی لەھەڵبژاردنەکاندا بزووتنەوەی گۆڕان بوو، ھەروەھا گۆڕان ھەڤاڵ ئەبووبەکری وەکوو سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و پاڵێورای وەرگرتنی پۆستی پارێزگار دیاری کرد.
لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەدا، گۆڕان بە بردنەوەی 12 کورسی و یەکێتی بە 11 کورسی، یەکەم و دووەم بوون. پاش ڕێککەوتنی نێوانیان دوو ساڵی سەرەتا بۆ پەکێتی و دوو ساڵی کۆتایی بۆ گۆڕان دەبێت.
لە 11ی کانوونی یەکەمی 2014 لە لایەن ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وەکوو پارێزگاری سلێمانی ھەڵبژێردرا. لە 7ی کانوونی دووەمی 2015دا وەکوو پارێزگاری سلێمانی دەست بەکاربوو.
لە 25ی ئابی 2016 ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەخشینی ئاسۆ فەرەیدوونی لەپۆستی پارێزگار یەسەند کرد. [1]