شارەدێیەکە، دەکەوێتە شارۆچکەی #شارباژێڕ#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
ژمارەی دانیشتووانی شارەدێی زەلان لە ساڵی 2019دا (1، 895)کەسە.
$ناو$
زەلان کۆی وشەی (زەل)ە، زەل (قامیش، چیتک، کامر) گیایەکی لق درێژی سێ پەلە لە گوێ ئاو دەڕوێت، شوێنی شارەدێی زەلان لەسەر چەمی قەڵاچوالانە و گوێ چەمەکە زەلێکی زۆری لێیە لەوەیە لەوەوە ناوی گوندەکە سەرچاوەی گرتبێت.
$جوگرافیا$
شارەدێی زەلان ھاوسنوورە لەگەڵ، لە باکوورەوە شارەدێی #سیوەیل#، لە باشوورەوە شارەدێی #سرۆچک#، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی #ناڵپارێز# و شارەدێی #گەرمک#، لە ڕۆژاواوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی شارباژێڕ و شارەدێی #سیتەک#.
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (237کم2)ە لە (19٫6٪) شارۆچکەی شارباژێڕ پێکدەھێنێت، و لە (1٫68٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (سێیەمە) لە پێنج شارەدێی شارۆچکەی شارباژێڕدا.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (پێنجەمە) لە پێنج شارەدێی شارۆچکەی شارباژێڕ.
ژمارەی دانیشتووانی شارەدێی زەلان لە ساڵی 2019دا (1895)کەسە.
$مێژوو$
مێژووی شارەدێی زەلان کۆن نییە، ئەم شارەدێیە لە ساڵی (2005)دا بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانی بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەی کارگێڕی لە سنووری شارۆچکەی شارباژێڕدا، (3) شارەدێ درووستکران بە ناوەکانی شارەدێی سیتەک (سیتەک)، شارەدێی زەلان (زەلان) و شارەدێی #گاپیڵۆن# (گاپیڵۆن). بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارە (5546) لە (29-12-2004). بە دابڕانی گوندەکان لە شارەدێی سیوەیل و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی شارباژێڕ و شارەدێی سرۆچک ئەم شارەدێ پێکھێنرا.