لە 01-07-1967 لە هەولێر لە گەڕەکی کوران لەدایک بووە.
خەڵکی گوندی مەلاکاغەی سەر بەکەندێناوەی دەشتی هەولێرە و لە عەشیرەتی (گەڵاڵی) یە.
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی زانیاری سەرەتایی تەواوکردووە.
خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لە قوتابخانەی ئەربیلی شەوان لە هەولێر تەواوکردووە.
دەرچووی کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری- بەشی ئابوورییە لە زانکۆی سەڵاحەدین.
جگە لە زمانی دایک، زمانی عەرەبی بەڕەوانی دەزانێ و شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەیە.
ماوەی 30 ساڵە لە بواری نووسین و کاری ڕۆژنامەنووسی و چاپ کاردەکات و لە 20 وڵات خولی ڕۆژنامەنووسی و کەلتووری بینیووە.
بڕیاردەری لێژنەی هەرێمایەتی مافەکانی مرۆڤە (UPR) .=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/127239/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=حەمید ئەبوبەکر بەدرخان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/127239/0012.JPG=KTML_Photo_End=
ئەندامی لێژنەی باڵای کەلتوور لە لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەی کوردە.
سەرنووسەری گۆڤاری (ڕۆژنامەنووس) ی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بووە (2012 - 2013) .
ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتییە. لەلایەن چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.
لە ساڵی 1987 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەکات.
بۆ ماوەی 20 ساڵ لە چاپخانەکانی (پەروەردە 2، ڕۆشنبیری، زانکۆی سەڵاحەددین، زانکۆی سلێمانی) کاری کردووە
لە ژمارە بەراییەکانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ لە چاپخانەی ڕۆشنبیری کاریکردووە.
جێگری سەرنووسەری ڕۆژنامەی (ئابووری) بووە و لەگەڵ (د. فازڵ قەفتان) 13 ژمارەیان لە 1992 - 1993 دەرکردووە.
لە ساڵی 1991 دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (پەیامی نوێ) بووە. لە 22-10-2000) ەوە تاکوو ئێستا خاوەن ئیمتیاز و بەڕێوەبەری بەرپرسی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان و سەرنووسەری هەفتەنامەی بەدرخانە.
زیاتر لە 150 پەرتووک و 168 ژمارە لە هەفتەنامەی بەدرخان دەرکردووه.
ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
سکرتێری لێژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕۆژنامەنووسییە لە کوردستان.
سەرپەرشتی چاپکردنەوەی سەرجەم ژمارەکانی ڕۆژنامەی کوردستانی دایک، 1898 لە قاهیرەو تاران کردووە.
سەرپەرشتی و چاپکردنی 6 ژمارە لە هەفتەنامەی بەدرخان لە وڵاتانی (میسر ژمارە (59 - 71 - 94) ، ئێران ژمارە (65) ، ئەڵمانیا ژمارە (81 - 82) ، لوبنان ژمارە (92) .
ئەندامی لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیاری گشتی چاپکردنی ئینسکلۆپیدیای هەولێر بووە کە ماوەی 5 ساڵی خایاندوە. وەک نووسەر و ئامادەکار، تا ئێستا ئەو پەرتووکانەم نووسیووە و بڵاوکردۆتەوە - ڕاپەڕینی جەماوەری کورد لە کوردستانی ئێراق. 1991 لە مزگەوتی سەید نیزامی لە مەهاباد نووسراوە. لە ئینتیشاراتی محەمەدی لە سەقز چاپکراوە.
- فەرهەنگی وێنەدار بۆ منداڵان- بەرگی یەکەم- چاپی یەکەم- 1991- چاپی دووەم 1993.
- چۆنییەتی گەڕانەوەی جووتیاران بۆ زێدی خۆیان- چاپی یەکەم 1993.
- فەرهەنگی وێنەدار بۆ منداڵان- بەرگی دووەم- چاپی یەکەم 1994، چاپی دووەم 1996. -
فەرهەنگی وێنەدار بۆ منداڵان- بەرگی سێیەم، هەولێر 1996.
- نیوسەدە لە ژیان و زانستی پڕۆفیسۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف، هاوبەش- هەولێر 2007.
- ئەلبوومی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، هاوبەش- هەولێر 2006. - ئەلبوومی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، هاوبەش، هەولێر 2007.
- زمانەک و دۆ زاراڤ- سەڵاح سەعدوڵڵا- هەولێر- 2007. - گوڵی کێوی ماڵاوایی لێکردین 2009.
- ئینسکلۆپیدیای هەولێر- 10 بەرگ- زیاتر لە 5 هەزار لاپەڕە، هاوبەش، 2009- بەیرووت.
- مارف خەزنەدار دنیایەک لە پەرتووک و مەملەکەتێک لە وشە 2010.
- ئەلبوومی بەدرخانییەکان - 2013. - بیرەوەرییەکانی هەولێرییەکی ڕەسەن فازیل پیرداود
- 2011. - ماجەرای مەحمود زامدار - هاوبەش - 2011. - ئەبوبەکر خۆشناو - قەڵەم و تفەنگ و شاخ - هاوبەش- 2011.
- خالید جوتیار - میتۆلۆژیا - هاوبەش - 2010. - ئیدریس شەیداهۆ - کاتێک قەڵا پێدەکەنێ - 2012. - بیرەوەرییەکانی ئەسعەد خەیلانی - هاوبەش - 2014 - - بیرەوەرییەکانی حەسەن مستەفا - 2014 - ئامادەیە بۆ چاپ.
- بڕیارەکانی شارەوانی هەولێر- بۆ ساڵانی 1935 - 1936 و 1955 - 1956 ئامادەیە بۆ چاپ.
دەزگای بەدرخان بە مەبەستی پردی ڕووناکبیری تا ئێستا زیاتر لە 1280 نووسەر و ڕۆژنامەنووسی (کورد) ی بردۆتە وڵاتانی دەرەوە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان، کە دەزگایەکی هونەری ڕۆژنامەوانی گشتی ئازادە؛ لە ساڵی 2000 لە شاری سلێمانی دامەزراوە.
بنەماڵەی بەدرخانییەکان، یەکێکە لەو بنەماڵانەی کە هەموو توانای خۆیان بۆ ڕزگارکردنی گەل و وڵات تەرخانکردووە. ئەوەی بەدرخانییەکان لە ئەوانی تر جیادەکاتەوە، فرە چەشنی خەباتە، واتە بەپێی قۆناغ و بارودۆخی سەردەم، کاتێ خەباتی چەکداری پێویست بووە، چەک لە شان بوون و لە ڕیزی پێشەوەی بەرگری لە کوردستاندا بوون.
هەروەها لە بواری خەباتی سیاسی، دیسان بنەماڵەی بەدرخانییەکان ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان بە لێهاتوویی لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵ و ڕێکخراوەکانی کوردیدا بینیووەو لەم مەیدانەدا پێشەنگ بوون... خۆ ئەگەر خەباتی ڕۆشنبیری و هزری پێویست بووبێ بۆ خەڵکی کوردستان، بێگومان ڕۆڵێکی گەورەیان تێدا بینیووە، چ لە دامەزراندنی قوتابخانە چ لە ڕێکخراوە زانستییەکاندا. لە هەموویان دیارتر، ڕۆڵی ئەم بنەماڵەیە لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا.
خەبات و کاری بەدرخانیان بە ڕێکەوت نەبووە، یان گرێدراوی تاکەکەسێک بێت، بەڵکوو ئەنجامی بیروباوەڕێکی بەتین و پێویستی ئەو سەردەمە بووە.
هەر لەبەرئەوە دەبینین ڕۆڵەکانی بنەماڵەی بەدرخان چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاریان لە شوێنە جیاجیاکان بڵاوکردۆتەوە.
بنەماڵەی بەدرخان، یەکەمین ڕۆژنامەیان لە مێژووی کورددا بەناوی (کوردستان) لە 22-04-1898 لە قاهیرە چاپکردووە و کە تیایدا 31 ژمارەی لێ دەرچووە.
ئەم بنەماڵەیە، گۆڤاری (هاوار، ڕوناهی، ڕۆژانو، ستێر...) یان دەرکردووە. هەروەها دەبینین ئەو کارو خەباتە لەم بنەماڵەیەدا گرێدراوی تاکەکەسێک نییە، بەڵکوو وەکوو قوتابخانەیەک نەوە دوای نەوە لێی دەردەچن و پاشان دەبنە مامۆستایانی ئەم بوارەو بە زانین و شارەزایی خۆیان بناغەی بەهێز بۆ ئەم هونەرە دادەنێن.
بۆیە وەک ڕێزگرتنێک لە بنەماڵەی بەدرخانیان دەزگاکەمان بەناوی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی (بەدرخان) ناونا.
چالاکییەکانی دەزگای بەدرخان:- 1- فێستیڤاڵی یەکەمی بەدرخان- سلێمانی 21- 22-04-2004
2- فێستیڤاڵی دووەمی بەدرخان- دهۆک 21-22- 23-04-2005
3- فێستیڤاڵی سێیەمی بەدرخان - هەولێر 21-22- 23-04-2006
4- فێستیڤاڵی چوارەمی بەدرخان - ئەڵمانیا - بەرلین 22- 23-04-2007
5- فێستیڤاڵی پێنجەمی بەدرخان - میسر - قاهیرە 21- 22-04-2008
6- فێستیڤاڵی شەشەمی بەدرخان- یۆنان - ئەسینا 19-20-10-2009
7- فێستیڤاڵی حەوتەمی بەدرخان - ئەمریکا - واشنتۆن دی سی 29- 30-06-2010
8- فێستیڤاڵی هەشتەمی بەدرخان - پاریس/فەرەنسا 9- 10-07-2011
9- - فێستیڤاڵی نۆیەمی بەدرخان - جۆرجیا - تبلیسی 21- 23-03-2012
10- فێستیڤاڵی دەیەمی بەدرخان - ئۆکرانیا - کیف - 27- 28-08-2013
11- بەدرخان فێستیڤاڵی یانزدەیەمینی لە 22-06-2014 لە ئێرلەندا - دبلن
12- فێستیڤاڵی دوانزدە هە می بەدرخان - ئیتالیا - بولزانو - 22/6 و 23-06-2015