کۆنگرەی 4 لە ستادیۆمی وەرزیشیی شاری مەهاباد لە 28ی ڕیبەندانی 1358 (مارتسی 1980)
بەرە بەرە نیسانەکانی ڕاپەڕینێکی گشتی لە ئێران دەردەکەون. ڕیبەری لیزانی حیزب دوکتۆر قاسملوو دەکەوێتەوە هەوڵی پێک هێنانی هاودەنگی یەک لە نێو بزووتنەوەی کورد دا. ئاکامی ئەو هەولەش دەبێتەوە دانیشتنی چەند حیزبی کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە بەیرووتی لوبنان بۆ پێک هێنانی بەرەیەکی کوردی، بەڵام بە هۆی کارشکێنی هیندێک لە حیزبەکان ئەو هەولە سەر ناگرێ.arm_pdki_nwe
کە نیزیک دەبنەو ەلە ساڵی 57 و ئیدی بزووتنەوەی گەلانی ئێران بەرینتر بووە، کۆمیتەی ناوەندیی حیزب کۆمیتەیەک پێک دێنێ بە ناوی کۆمیتەی "زاگرۆس" تا بچێتەوە نیو خۆ و ئامادەکاری بۆ دوای ڕووخانی ڕێژیمی شا بکات. کۆمیتەکە پێش سەرکەوتنی ڕاپەرینی گەلانی ئێران واریدی ناوخۆی ئێران و کوردستان دەبی.
دوای ئینقلاب و لە 11 ی ڕشمەی 1357، بە پەیامێکی فەرمێی دوکتۆر قاسملوو بە متینگێکی سەد هەزاری کەسی دا لە ساری مەهاباد خەباتی ئاشکەرای حیزب ڕادەگەیەندرێ.
دوای 34 ساڵ لە تەمەنی حیزب، کۆنگرەی چوارەم یەکەمین کۆنگرەی ئاشکەرا بوو بە بەشداریی 310 نوێنەر لە سەرانسەری کوردستان و بە نوێنەرایەتیی 30 هەزار ئەندام کە لە شاری مەهاباد، زادگاهی حیزب و پایتەختی کۆماری کوردستان دەگیرا.
ڕاپەرینی گەلانی ئێران ساڵی 57 سەرکەوتبوو، بەشێکی زۆری کوردستان لە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابوو و وتوێژ بۆ بەدەست هێنانی خودموختاری لە گەل حکوومەتی کۆماری ئیسلامی درێژەی هەبوو.
خەڵکێکی زۆر لە دەوری حیزب کۆ ببووە. پیلانی نەیارانی حیزب و بزووتنەوەی کورد لە ئارادا بوو. بۆیە کۆنگرەی 4 زۆر گرینگ بوو.
کۆنگرەی 4 تا ئێستا لە مێژوویی حیزب دا زۆرترین کاتی بردووە کە وابزانین 12 ڕۆژی گرتووە.
ئاکامی کۆنگرەی 4 بوو بە ڕێبەرییەک لە ئەندامانی کۆن و نوێی حیزب و گەشەیەکی یەکجار زۆری حیزبی لێکەوتەوە. بەڵام هەر لە کۆنگرە و دوای کۆنگرە، کۆمەڵێک گرفتی گەورە کەوتنە نێو ڕیزەکانی حیزب و دواتر جیابوونەوەی تاقمی 7 کەسی لێکەوەتە، ئەویش بە پیلانیگێریی حیزبی توودە و بیری خۆ بەدەستەوەدەرانەی هیندێک لە ئەندامانی ڕێبەری. لە دوای کۆنگرەی 4 ئەو تاقمە کەوتنە پیلانگێڕی بە دژی ڕێبەریی هەڵبژێراوی کۆنگرە و بە تایبەتی کەسایەتیی بەرز و بێ وێنەی دوکتۆر قاسملوو، کە حیزبی توودە دژایەتییەکی قووڵی لە گەل ئەو کەسایەتیە بەرزە هەبوو.
بەهاری ساڵی 1359 تاقمی 7 کەسی جیا بووە و بە ناوی " حدکا. پەیرەوانی کۆنگرەی چوار" چوونە نیو ڕێزەکانی حیزبی توودە و عەمەڵەن و وێڕایی هێزەکانی ڕێژیمی ئاخوندی و میوانێکی" بزۆز" واریدی شەر بە دژی حیزب و بزووتنەوەی کورد بوون. ئەو تاقمە دواتر خۆیان هەڵوەشاندەوە و بە فەرمی بوون بە بەشێک لە حیزبی توودە.
بڕیارەکان و ئاکامەکانی کۆنگرە :
ئاڵ و گۆڕ لە ناوی حیزب دا بەم شێوەیە :
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
گۆڕینی لۆگۆ حیزب کە هەتا ئێستاش بەردەوامە.
هەڵبژاردنی ڕێبەرایەتی تازە و دووبارە کاک دوکتۆر قاسملوو وەک سکرتێری گشتیی حیزب.
تەئکید لە سەر خەباتی دژی ئیمپریالیستی، درێژەدانی وتوێژی ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە ئێران لە گەل حکوومەتی ناوەندی.
بەرگری لە کوردستان، لە هەمبەر هێرشی دەوڵەتی ناوەندی.
کار بۆ بەرەیەکی دێمۆکراتیکی دژی ئیمپریالیستی.
ناردنی نامەیەکی سەرئاوەڵای گرینگ بۆ سەرۆک کۆماری ویچاغی یە ئێران.
یەکێکی دیکە لە ئاکامی کار وتێکۆشانی کۆنگرەی چواری حیزب، کرانەوەی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزب لە پاریس بە شێوەیەکی فەرمی کە تا ئێستاش درێژەی هەیە.
دیاری کردنی 10 ی خاکەلێوە وەک ڕۆژی شەهیدانی کوردستان.
پێداگری لە سەر دوروشمی ستراتێژیی حیزب :
دێمۆکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان