- لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر بارەگاکانی داعش لە میحوەری ناوەران، ژمارەیەک چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران و کۆگایەگی چەک و تەقەمەنیش تەقەیندرایەوە.
- هێزەکانی پۆلیسی ناحیەی شوان لە باکووری پارێزگای کەرکووک، دەستیان بەسەر لۆریەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنیدا گرت، کە بەشێوەی قاچاخ بەرەو قەزای کۆیە دەگوازرایەوە.