- بەپێی ئاژانسی هەواڵی دۆغانی تورکی، لە کاتژمێر 7:00 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دیجلە لە شاری نسێبین بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا یەک سەرباز کوژراوە و 7 سەبازیش برینداربوون.
- دوو کۆچبەری کورد لەسەر سنووری مەکدۆنیاو یۆنان ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا، بەپێی زانیارییەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران یەکێک لەو کەسانە گیانی لەدەستداوە.