بەنداوی #دێگەڵە# ئەم بەنداوە لە سەر يەکێک لەسەرچاوەکانی ڕووبارۆچکەی بەستی شەڵغە-شەرغە لە ناوەندی شارەدێی #شۆڕش#ی شارۆچکەی #کۆيە#ی پارێزگای #هەولێر# بونياتنراوە، جگە لە جوانی و خاسيەتی گەشتيارييەکەی سودی بۆ گوندەکانی هەردوو بەری بەستی شەرغە هەيە تا دەگاتە ڕووباری #زێی بچوک#.[1]