- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەی گەڤەر و چەلێ و شەمزینان سەر بە پارێزگای هەکاری-یان دەستبەسەرکرد کە سەر بە پارتی هەرێمەکانی دیموکرات دەبەپەن.
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی (سلێمانی – هەڵەبجە)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان تۆمەتباردەکات بەوەی "بەناوی ناڕەزایەتی خەڵک و لەژێر دروشمی داواکارییە ڕەواکانی خەڵکدا، بەمەبەستی چنینەوەی مەرامی سیاسی، ئیدامە بە خۆپیشاندان دەدات".
- بەرپرسانی پەروەردە لە گەرمیان هۆشداری دەدەنە مامۆستایانی ناڕازیی کە ئەگەر دەوامی خوێندن دەستپێنەکرێتەوە، "رەنگە ئەمساڵ هەژمارنەکرێت و موچەی مامۆستایانیش ڕابگیرێت.
- مایک پێنس جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا پشتیوانی ئیدارەی نوێی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بە مەسعود بارزانی ڕاگەیاند.
- بەرهەم ساڵح و برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش کۆبوونەوه و ڕەوشی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنی موسڵیان تاوتوێ کرد.
- ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە لە بارە دەوامکردنی مامۆستایان دەداتەوە و ڕایدەگەینێت کە بایکۆت بەردەوامە و ڕۆژی دوو شەممە خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان بەشێوەی مەدەنیانە و دوور لە توندوتیژیی دەستپێدەکەینەوە و بەهیچ جۆرێک سازش لەسەر داوا ڕەواکانمان ناکەین.
- لە شارەوانی ئامەد لە جێگای هەڵبژێردراوانی گەل لەو شارەوانییەدا دانراوە، فەرمانی لێکردنەوەی تابلۆی کوردی شارەوانی ئامەدیدا و پاشان تابلۆکە لێکراوە.
- لە شەقامی ئیسکانی شاری هەولێر لەسەر یاری کلاسیکۆی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە، هاندەرانی هەردوو یانەکە کردیان بە شەڕە بەرد.