ڕووداو -سلێمانی
پۆلیسی سلێمانیپۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە
دەباشاندەباشان ژنێک بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند کاژێر 4:00ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 16-6-2017، تەرمی ژنێک کە گوللەیەک بەسەریەوەیەتی لەنێو ئۆتۆمبێلێک لە دەباشان دۆزرایەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ئەو ژنە کاژێر 4:00ی بەرەبەیان لە ماڵ چووەتە دەرەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەناویدا دۆزراوەتەوە، هیی هاوژینەکەی بووە.
دەشڵێت ژنەکە ناوی (ت.م)ە و گوللەیەک بەسەریەوەیەتی و دەرکەوتووە دەمانچەکە هیی هاوژینەکەیەتی.
بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، هاوژینەکەی دەستگیر کراوە و پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدایە بۆ دڵنیابوون لە چۆنییەتی ڕووداوەکە.
هەروەها بەپێی سایتی وێستگە نیوز
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبیژی پۆلیسی شاری سلێمانی بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند کە بە قسەی هاوسەرەکەی کاتژمێر چواری بەرەبەیان لە ماڵ ڕۆشتۆتە دەرەوە دوای دیارنەمانی کەسوکاری ئاگادارکردووەتەوە، پاشان تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند ڕووداوەکە گوماناوییە، بەپێی وتەی هاوسەری ئەو ژنە، کاتژمێر 4ی بەرەبەیان کە هەستاوە بینیویەتی ژنەکەی نەماوە، دوای ئاگادارکردنەوەی کەسوکارەکەی، گەڕاون بەدوایدا و دواتریش پیاوەکە وتویەتی، با سەرێک لەدەباشانیش بدەین بۆ گەڕان، کە چونەتە ئەو شوێنە، بینیویانە ژنەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کوژراوە.
ئەگەرچی تاوەکوو ئێستا ڕووداوەکە بەتەم و مژاوی ماوەتەوە، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە لەئاییندەدا وردەکاری زیاتر بڵاودەکەنەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە ڕووداوەکە دەکەن.
ئەم کچە کە ناوی تانیا نیازە دانیشتووی شاری سلێمانییە و لە دوایەمین چالاکیدا لەو تۆڕی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەشداری کەمپینێکی کردووە کە توانای ژنان نیشانئەدا لە ڕێگەی باوەڕبوونەوە.
16-06-2017