بەرزییەکەی 116مەتر و درێژییەکەشی 275مەترە، دەکەوێتە دووری 13کم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری #سەردەشت#، یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەسەر #زێی بچووک# درووستکراوە و ئەو ئاوە لە ناوچەی سەردەشت پێی دەگوترێت ڕوویاری کەڵوێ، ئەم ڕووبارە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و بە دەڤەری پشدەردا تێ دەپەڕێتت و دەڕژێتە دەریاچەی #دوکان#، دەوترێت کە ڕێژەی 80% ئاوی دوکان لەو ڕووبارەوە دابین دەبێت.[1]
بەنداوی سەردەشت یان #بەنداوی کۆڵەسە# بەنداوێکی خاکییە لەسەر چۆمی زێی بچووک و لە نزیکی گوندی کۆڵەسەی خوارێ لە شارستانی سەردەشتە. ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2009 دەستی پێ کراوە. بەڵام دەستپێکردنی ئەسڵیی لە ساڵی 2011 ئەنجام دراوە. ئاوی پشتی بەنداوی سەردەشت بۆ درووستکردنی کارەبا بەکاردێت. [2]