- بەڕێوەبەری ئاشەکانی هەرێم دڵنیاییدەداتە هاوڵاتیان کە هیچ مەترسیەک لەبارەی بەشە ئاردی هاوڵاتیان و کەمبونەوەی بەرهەمی گەنم بەهۆی پرسی ڕیفراندۆمەوە نییە.
- لە #ئامەد#، فەرماندەیەک و دوو سەربازی تورک کوژران.
- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئارا نیوز، ئەمریکا بەردەوامە لە کۆمەک کردنی کوردانی سوریاو بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە (100) بارهەڵگری تر چەک و جبەخانەی بۆ خۆرئاوای کوردستان ناردووە.
- #بەهجەت یڵدرم# پەرلەمانتاری #ئادیامان#ی #هەدەپە# لە شارۆچکەی هاسسای سەر بە پارێزگای هاتای لە باکوری کوردستان، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، بەڵام سەلامەتە.
- پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆدا 25 ماددەی پرۆژە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان دەخوێنێتەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت، بەڵام ئەو ماددانەی کە تایبەتە بە #کەرکووک#، بەهۆی ناکۆکی لە نێوان کورد و تورکمانەکان دوادەخرێت تا دەگەنە ڕێککەوتن..[1]
- سەرۆکی #یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان#ی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت، ناتوانن هیچ بازرگانێک سزا بدەن بەڵام بازرگانانیان ئاگادار کردۆتەوە لەوەی دەبێت ڕەوشی بازار بەجێگیریی بمێنێتەوە.
- ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناتوانێت بڕیاربدات لە شارەکانی هەرێم زەوی بە کەسوکاری شەهیدانی شەڕی #داعش# بدات، بەڵام ئاساییە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم زەوی بە بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەکان بدرێت.[2]
- ئایەتوڵڵا محەمەد تەقی مودەڕسی لە لێدوانێکدا وتی: بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی مادەکانی دەستووری عێراقە؛ چوونکە سیستەمی سیاسیی عێراق، سیستەمێکی فیدڕاڵییە و لەم سیستەمەدا برایانمان لە باکووری عێراق لە حکوومەتێکی خۆبەڕێوەبەری مۆدێڕن بەهرەمەندن.[3]
- بزووتنەوەی گۆڕان بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی، #سەرکەوت حەسەن# (ناسراو بە #سەرکەوتی کوبە#)ی کاندید کردووە، فەرمانی دەستبەکاربوونەکەشی ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی دەستبەکاربوونی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ دەربکرێ.[4]
- ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی-دا هێمن مەنسور، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی #خانەقین#-ی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#، دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە ئاشکراکرد.[5]
- فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی ڕاگەیاندووە، هەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن بە پێچەوانەی پرسی ڕیفڕاندۆمەوە کاربکات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.[6]