- ئیدارەی #کەرکووک# ڕاگواستنی زۆرەملێی ئاوارە عەرەبەکانی نیشتەجێبووی شارەکە ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هیچ ئاوارەیەک بەزۆر نەگەڕێندراوەتەوە و ناشگەڕێندرێنەوە.[1]
- نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دوای سێ ساڵ بە سەر جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، جینۆسایدەکە هەر بەردەوامە و نەتوانراوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.[2]
- لەیەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەشاری #سلێمانی# کرێکارێکی 28 ساڵ لەکاتی کارکردنیدا کەوتەخوارەوە و پۆلیسی سلێمانیش گیانلەدەستدانی ڕادەگەیەنێت.
- پلەی گەرمیی شاری کەرکووک و دەوروبەری گەییشتە 49 پلەی سەدی.[3]