ناو: ئاوات
ناوی باوک: سابیر
نازناو: ئاوات بۆکانی
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #03-02-1987#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی ئەربەنووس، #بۆکان#، #ڕۆژھەڵاتی کوردستان#
$ژیاننامە$
گۆرانیبێژ و بەندبێژێکی کوردە.
خۆی بە قوتابی هونەرمەندی کۆچکردوو سمایل سەردەشتی دەناسێنێت.
$بنەماڵە و ژیانی پێش ھونەرمەندی$
بنەماڵەی مام سابیر 4 کوڕ بە ناوەکانی ئارام و ئاوات و محەمەد و ئەندام و ھەروەھا دوو کچیان ھەیە.
لە 7 ساڵی ئاوات چوو بۆ قوتابخانە و وانە خوێندن تا پۆلی 5ی سەرەتایی زمانی فارسی یەکەم کەس بوو لە پۆلی خۆی دا، ئاوات تا پۆلی حەوت خوێندوویەتی. ساڵێکی بە کاری مەزرا و باغ تێپەڕ کرد و دوواتر ھاتن بۆ شاری بۆکان و 2ساڵ و نیو لەوێ ژیانی بردەسەر. ئەو کات کە سابیری باوکی 50 ساڵی تەمەن بوو و لەگەڵ ژن و منداڵ لەبەر نەبوونی و سەختی ژیان و فەقیری ڕۆییشتن بۆ باشووری کوردستان. ئاوات شانبەشانی باوکی 6ساڵ لە باشوور کاشیکاری دەکەن. بنەماڵەیەکی ھەژار و ژیانێکی سەختیان ھەبوو. ئارام (برا گەورەی ئاوات) ئەو کات دەچێتە بەردەست زیکۆ مۆسیقاژەن بۆ فێربوونی ساز
$دەستپێکردنی کاری ھونەری$
ئاوات لە ڕۆژھەڵات دەچوو بۆ زەماوەند و گۆرانی وتن و ئەو کات ئارام (برای ئاوات) بۆ یەکەم جار گەعدەی دووقۆڵی لەگەڵ ھونەرمەند بەختیار سەردەشتی (برای مامۆستا #ئیسماعیل سەردەشتی#) و ئاوات بۆکانی دادەنێن کە زیکۆ و فەرمان سازەکەیان لێ دەدا. ئەو کات زیکۆ و فەرمان لەگەڵ بەرھەم شەمامی بوون کە زیکۆ ئاوات دەبینێ و قسەی لەگەڵ دەکات کە ھاوکاریان بکات و بە ھونەرمەندی ئاوات بۆکانی و بە سازی زیکۆ و فەرمان تیپی مۆسیقای سەردەشتی ساز بکەن
$ئێستا$
لە ساڵی 2005وە لە باشوور ژیان بەسەر دەبات لە ساڵی 2011وە تیپی مۆسیقای فەرمی ھەیە ناسراوە.
لە ساڵی 2009 ھاوسەرگیری کردووە و لە کۆیە باشووری کوردستان نیشتەجێیە و دوو کچی بە ناوەکانی ئانیا و ئایشەم ھەیە. ئاوات بۆکانی ئەو کاتانەی کە بێ کارە سەرقاڵ بە شعر نووسین.
لە ساڵی 2017دا ئاوات بۆکانی لە زیکۆ و فەرمان جیا بووەوە و تیپی مۆسیقای سەردەشتی ھەڵوەشا. لەو کاتەوە تا ئێستا ئاوات بۆکانی لەگەڵ بارزان مستەفا و ئەمیر ئەحمەدی تیپی مۆسیقای بۆکانیان پێکھێناوە و دوای ماوەیەک زیکۆ جارێکی تر گەڕایەوە لای ئاوات.
$دەستگیرکردن$
9ی کانوونی دووەمی 2019 ئاوات بۆکانی کە ئەو کات دانیشتووی #کۆیە# بووە لەگەڵ سێ کەسی تر دەچن بۆ ناوچەی چنارۆکی گەشتیاری لە نزیک کۆیە، بەڵام بەهۆی درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەوە ئاوات بۆکانی تەقە لە دوو کەسیان دەکات و برینداریان دەکات و دواتریش بەپێی ماددەی 405 فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، دوای دوو مانگ لە دەرچوونی فرمانی دەستگیرکردنیشی لە ڕۆژی 5ی ئازاری 2019 خۆی بەدەستەوەدا. [1]