$باکووری کوردستان$
- هێزەکانی پۆلیسی تورک گەڕەکەکانی عەلی-پاشا و لالەبەی سووری #ئامەد#یان گەمارۆداوەو ئەو ماڵانەی بڕیاری ڕوخاندیان لەسەرە بە زۆرەملی بە هاوڵاتیان چۆڵیان دەکەن.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە شارەدێی #قەرەتەپە#، تەرمی ژنێک بە کوژراویی لەناو خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزرایەوە و پۆلیس-یش دەڵێت: بە بلۆک کوژراوە و شوێنەواری چەقۆ-ش بە جەستەیەوە دیارە.[1]
- تەرمی دوو ژن، کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیانەوە دیارە، لە شارەدێی #داقوق#-ی سەر بە پارێزگای #کەرکووک# دۆزرایەوە.[1]
- #بەهرۆز گەڵاڵی# گەییشتەوە کوردستان. نێوبراو 17 ساڵ نوێنەری #یەکێتی# بوو لە تورکیا و دوێنێ دەسەڵاتدارانی تورک پێیان ڕاگەیاند کە تورکیا جێبهێڵێت.[2]
- بەهۆی ترسی بوومەلەرزەوە، زۆرێک لە هاووڵاتیانی ناوچەی #پشدەر# - ڕاپەڕین شەویان لە دەرەوەی ماڵەکانیان بەسەربرد.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای بوومەلەرزەکەی دوێنێی #ڕانیە#وە سێ بوومەلەرزەیەکی دیکە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە.[3]
- بەڕێوەبەری گومگی مەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ# ئاشکرایکرد، کە 104 تانکەر بەنزین-ی کوالێتی خراپ دەستی بەسەردا گیراوە و دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتی ئێران.[1]
- وتەبێژی #یەکێتی نیشمانی کوردستان# دەڵێت یەکێتی دەستکەلای کەس نییە و ناردنەوەی نوێنەری یەکێتی لە تورکیا، ئامانج لێی یەکێتی بووە و لەگەڵ تورکیاش لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ناردنەوەی نوێنەرەکەمانین.[4]
- سەرۆکی #یەکێتی زانایان#ی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆچونەکانی مەهدی سومەیدەعی موفتی دیاری عێراق لە بارەی #ڕیفراندۆم#ەوە بۆچوونێکی شۆڤێنیانەیەو هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە، ئەوەش لەپاش ئەوەی ئەو موفتییە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی وەک بەشێک لەپرسی تیرۆر ناساندبوو.[4]
- #وەزارەتی گواستنەوە# و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە ئێران داوای ڕاکێشانی هێلی شەمەندەفەر دەکات لە نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان.[4]
- لە میحوەری #داقووق# چەکدارانی #داعش# لە چوار قۆڵەوە هێرشیانکردە سەر فەوجی یەکی کاکەییەکان، جێگری فەرماندەی فەوجی کاکەییەکان دەڵێت ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت ڕوویداوە و دوای نیو کاژێر هێرشەکەمان تێکشکاند.[5]
- بەشێک لە دووکاندار و کاسبکارانی بازاڕی چای لە #گەڕەکی موسەڵا#ی کەرکووک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەهۆی ئەوەی کە دووکانەکانیان دەڕوخێندرێت.[5]
- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (#جەهەپە#) ڕایگەیاند دەبێت حکومەتی ئەنقەرە ئەو ڕیفراندۆمەی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بەنیازە ئەنجامیبدات وەک هۆکارێکی جەنگ لێکیبداتەوە ئەگەر پێویستی کرد.[4]