$باکووری کوردستان$
- پاش ئەوەی #حەسەنکیف# بە دینامەیت (تی ئێن تی) تەقێندرایەوە، ئەمڕۆ حکومەتی تورک بلدۆزەرەکانی بردووەتە ئەو شوێنە و خەریکە شوێنەوارە مێژووەکانی حەسەنکیف دەڕوخێنێت.[1]
- ئەمڕۆ بڕیاری داخرانی ڕۆژنامەی سوژن، ڕۆژنامەی #ڕۆژەڤا مەدیا# و ئاژانسی هەواڵی دیهابەر (دیجلە) دەرکرا.[1]
- سێ کەس بە ناوەکانی محەمەد میرزا سۆیلەمەز، هاوسەرۆکی #هەدەپە#ی مێرسین، جەمیل ئوزگول و سەیرانی ئولومان، بەڕێوەبەرانی هەدەپە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا و ڕەوانەی زیندانی مێرسین کران.[1]
- هەدەپە کاردانەوەی پیشاندا بەرامبەر بە دەرکردنی نوێنەری یەکێتی لە تورکیا و ڕایگەیاند، کە پێویستە حکومەتی تورکیا داوای لێبوردن لە #بەهرۆز گەڵاڵی# و #یەکێتی نیشتمانی# بکات.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #شەریف وەلیدی#، موزیکژەنی ناوداری #سنە#یی لە سنە کۆچی دوایی کرد.[2]
- کۆچی دوایی نووسەر و شانۆکار #خالید خاکی# لە #سەقز#.[2]
$باشووری کوردستان$
- چەکدارانی #داعش# شەوی ڕابردوو، هێرشیان کردە سەر فەوجی کاکەییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسنوری شارۆچکەی #داقوق# و دوای دوو کاتژمێر شەڕ هێرشەکە تێکشکێندرا.[2]
- لەسەر بڕینی دار دەمەقاڵێ لەنێوان چوار برای خەڵکی گوندی #گوندەژۆر# باڵەکایەتی و ژمارەیەک پێشمەرگەی #کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان#ی کوردستانی ئێران دروست بوو، پاشان پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەستڕێژیی گوللەیان لێکردن، بەهۆیەوە دوویان گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەشیان بەسەختی بریندار بوو. خەڵکی #چۆمان# و دەوروبەری چونە گوندی #گوندەژۆر# و بارەگای هەرچوار حزبەکەی ڕۆژهەڵاتیان سووتاند.[2]
- لەسەر ڕووداوی کوژران و برینداربوونی سێ هاونیشتمانی باڵەکایەتی لەلایەن پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، عەبدوڵڵا ئازەربار، بەرپرسی کۆمیسیۆنی سەربازی کۆمەڵە دەڵێت: ڕووداوێکی نەخوازراو بووە و بەقەد خەڵکی چۆمان و گوندەژۆر ناڕەحەت و دڵگرانین. بانگەوازیشی بۆ خەڵکی باڵەکایەتی و هێزە ئەمنییەکان کرد هەوڵی کۆنترۆڵکردن و هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن و هیوای خواست ڕووداوەکە لەوە زیاتر گەورە نەبێت.[4]
- لە #شنگال# ڕێوڕەسمی جەمای مەزارگەی ئێزی بەڕێوەچوو.[2]
- لە سنوری شارۆچکەی داقوق بۆمبێکی چێنراو بەکاروانی ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک برینداربوو.[2]
- سێیەمین کۆنفرانسی پەروەردە و فێرکاریی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخمور#، بە دروشمی پەروەردەکردنی کۆمەڵگا بە کلتوری نالین-ەکان مسۆگرکردنی ئازادی کۆمەڵگایە بە بەشداربوونی 121 بەشداربوو دەستیپێکرد.[1]
- بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین، فیستیڤاڵی گەشتیاریی دەربەند لە #ڕانیە# دەستی پێکرد.[3]
- بەرپرسێکی #یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، لە ئاستی سەرکردایەتی حزبەکەی هیچ کەسێک نییە دژی ئەنجامدانی #ڕیفراندۆم# بێت و هەر ئەندامێکی یەکگرتووش لە دژی ڕیفراندۆم بێت و بچێتە بەرەی نەخێر، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان