$باکووری کوردستان$
- ڕێکخستنە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە# لە شاری #وان#-ی باکوری کوردستان، دوویەمین کۆنگرەی خۆی بەست، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی گشتیی زیندانیکراوی ئەو حزبە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆنگرەکە کرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی خراپیی ڕەوشی #کەرکووک#ەوە، شەوانە قەدەخەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.[1]
- لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری #سلێمانی# گەنجێکی ئاوارەی کەرکووک کە لە کەمپی ئاوارەکانی خاکدا دەژیا بە فیشەک کوژرا.[2]
- ڕێکخراوی ستۆپ بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی RIDو NPAی نەرویجی، میتینگێکی لە هەولێر لە بارەی بەرپرسیارێتی میدیا لە ڕووداوەکان و تەنگەژە ئەمنییەکانی ئەمدواییە ئەنجامدا. لە سیمینارەکەدا باس لە ڕۆڵی خراپی میدیای کوردی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا کرا.[3]
- وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ئەوەی ئێستا لە باکوری عێراق دانوستان نییە بەڵکو ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان و جوڵەی هێزە عێراقییەکانە لەپێناو دەستەبەکردنی بڵاوبونەوەی هێزە عێراقییەکان و سەپاندنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدراڵی.[4]
- دان لۆ بۆتیلیێە، وتەبێژی ڕەسمی وەزارەتی بەرگری کەنەدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تەواوی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگرێت.[3]
- جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، #مەسعود بارزانی#، نامەیەکی بۆ پەرلەمانی کوردستان ناردووە و لە دانیشتنی سبەی یەکشەممەشدا نامەکە دەخوێندرێتەوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تۆپخانەکانی تورک، بنکەکانی هێزی ئەرکی خۆبەڕێوەبەریان لە گوندی زورمغار تۆپباران کرد کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری #کۆبانێ# و کەناری ڕووباری فورات بەرامبەر شاری جەرابلوس.[2]
- دەستەی ناوخۆیی کانتۆنی #جزیرە#، ڕایدەگەیەنێت کە دەروازەی #سێمێڵکا# بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەیە کە نەخۆش بن یاخود کاری مرۆیی بکەن یان ئیقامەی باشوری کودستانیان پێ بێت.[2]