بەپێی ناوەرۆکی پڕۆژەکان، دەسەڵاتەکان لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەموارکراو دابەشی هەر سێ دەستەڵاتی (پەرلەمان، دادوەری، جێبەجێکردن واتا حکومەت) دەکرێن و دەبێت لەماوەی 15 ڕۆژدا یاساکە دەربچێندرێت و پەسەندبکرێت.
پڕۆژە یاسای یەکەم:
لە پاکێجی یاساکانی تایبەت بەسەرۆکایەتی هەرێم، بەپێی بەشی چوارەم (ئەرک و فەرمان و دەسەڵاتەکان) لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە (1)ی ساڵی 2005 (هەردوو هەمواری ساڵانی 2006و2009)، بەپێی ماددەی دەیەم کە لە (19) برگە پێکهاتووە، دەستەڵاتەکان بەمجۆرە دابەشدەکرێن:
یەکەم: دەسەڵاتی برگەکانی (13، 2، 8، 9، 5) لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەیڕەودەکرێن
دووەم دەسەڵاتی برگەکانی (16، 6، 7) لەلایەن دەستەڵاتی ئەنجومەنی دادوەریەوە پەیرەو دەکرێن
سێیەم: دەسەڵاتی برگەکانی(1، 14، 15، 17، 18) لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەیرەو دەکرێن
چوارەم: دەسەڵاتی برگەکانی(10، 11، 12، 19) ئەوانە بە هاوبەشی لە نێوان (پەرلەمان و حکومەت) پەیرەودکرێن بە هەماهەنگی
پڕۆژە یاسای دووەم:
یەکەم: پیادەکردنی ئەرک و دەسەڵاتەکانی هاتوو لە حوکمی ماددەکانی (1. 2) برگەکانی (2،6،11،15،18،19) لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی دەبێت.
دووەم: پیادەکردنی ئەرک و دەسەڵاتەکانی هاتوو لە بڕگەمانی (3،4،5،7،8، 17) لە ماددەی (10)لە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.
سێیەم: پیادەکردنی ئەرک و دەسەڵاتەکانی هاتوو لە بڕگەکانی (یەکەم/2، 4) لەماددەی (10)لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەبێت.
چوارەم: پیادەکردنی ئەرک و دەسەڵاتەکانی هاتوو لە بڕگەکانی (12،13،16)لە ماددەی (10)لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەر دەبێت.
هەریەک لە برگەکانی(3، 4) بە گفتوگۆ و و لایەنی یاسای و لێژنەکانی پەرلەمان و گفتوگۆی پەرلەمانتاران لەناوهۆڵی پەرلەمان یەکلادەکرێتەوە
کارکردن بەیاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005 هەموارکراو ڕادەگیرێت تا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم لەهەموو حالەتەکانی هەردوو پرۆژە یاساکە، دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەکارو ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت، یەکێک لەم دوو ڕۆژە یاسایە لەماوەی 15رۆژ لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە دەردەچوێندرێت، لەرۆژنامەی فەرمی وەقاعیقی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.