$رۆژهەڵات و باشووری کوردستان$
- جارێکی دیکە #بومەلەرزە# کە پلەکەی زۆتر لە 4 بوو، لە دەڤەری #گەرمیان# و هەندیک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە پارێزگای #کرماشان#ی دا و هاوڵاتیان هەستیان پێکرد و هیچ زیانێکی ئەوتۆ تۆمارنەکراوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە کرماشان گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییانی بوومەلەرزە بەردەوامە.[1]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو شەو پێش ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی خاوەر خوسرەوی خەڵکی گوندی نیوەکارە بە هۆی بێدەرەتانی و نەبوونی شوێنی خەوتن، لە سەرما ڕەق هەڵات.[4]
- تەرمی ئەبوبەکر مەعروفی ئەمڕۆ لە شاری #بۆکان# بە خاکسپێردرا، کە لەکاتی گەیاندنی هاوکاری بە قوربانیانی بومەلەرزەکەی کرماشان گیانی لەدەستدابوو.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە نزیک #وەزارەتی پێشمەرگە# لە #هەولێر# تەرمی ئەفسەرێکی پێشمەرگە دۆزرایەوە. ئەفسەرەکە ناوی (ئەمین خەلیل میران)، تەمەن (36)، پیشەی موقەدەمە لە وەزارەتی پێشمەرگە.[1]
- گروپێک لە چالاکوانی مەدەنی شاری #کەرکووک#، بۆ ماوەی دوو ڕۆژە لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری دیالۆگ، هاوکاری مادی بۆ زیان لێکەوتووانی بومەلەرزەکەی شارۆچکەی #دەربەندیخان#-ی سەر بە شاری سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆدەکەنەوە.[3]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی چیای #کورەژار#یان لە سنووری شارەدێی #شیلادزێ# بۆردومان کرد. لەو بۆردومانەدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و شۆفڵێکی #پەکەکە# بەئامانجگیراون و بەتەواوەتی سوتێنراون.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #مانگی سوور#ی کوردی لە #حەسەکە#ی ڕۆژئاوای کوردستان کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند، کە ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.[2]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD ڕایگەیاند: شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژئاوای دێرەزوور خێزانێکی کوردی ئێزیدیی 8 کەسییان لەدەست چەکدارانی #داعش# ڕزگارکردووە، خێزانەکە لە 5 منداڵ و 3 ژن پێکهاتووە.[2]