$ژیاننامە$
لە #23-02-1926# لە #شەقڵاوە# لە دایک بووە. لە #هەولێر# خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی تەواو کردووە.
لە سەرەتای ساڵی شەستەکان تا ساڵی 1969 بەڕیوەبەری شارەوانییەکانی هەولێر بووە. دواتر گواستراوەتەوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و سەرۆک نۆسینی گۆڤاری (هەولێر) بووە کە یەکەم گۆڤار بوو بە ناوی ئەم شارە دەربچێت، لە سەرەتای ساڵی چلەکان بە هەڵبەست دەست بە نۆسین دەکات دواتر بەردەوامی بە کاری ئەدەبی دەدات و ڕێچکەی چیرۆک دەگرێتە بەر و لە ساڵانی پەنجاکان یەکەم چیرۆکی بە ناوی (پەنجافلس) دەردەکات کە یەکەم چیرۆک نۆسی کورد بوو کە گرێی لە چیرۆکی کوردی دا بە کار هێنا. لە زۆر لە گوڤار و ڕۆژنامەی کوردی بابەتی هەبووە. لەمانە (هیوا، بڵێسە، شەفەق، دەفتەری کوردەوای....هتد)
$لە بەرهەمە چاپ کراوەکانی:$
1-بەرگی یەکەمی چیرۆکەکانی مەم لە ساڵی 1970 چاپ کراوە
2-بەرگی دووەمی چیرۆکەکانی مەم لە ساڵی 1984 لە چاپ دراوە
3-گولە بەڕۆژە کۆمەڵە چیرۆکیکی منداڵانە کە لەگەڵ (ئافەرین خانی) هاوسەری نووسیویەتی.
4-نۆڤلێتی پایزە خەون.
5-ڕۆمانی ڕێگا.
6-کاروان و سەگوەڕ.
7-نامەکانی مەم.
$ئەو بەرهەمانەی کە لە چاپ نەدراون:$
1-شانۆگەری خاڵۆی ڕێبوار.
2-شانۆگەری پلان.
ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد بووە.
ئەندامی دامەزرێنەر وەتا کۆچی دواییشی ئەندامی فەخری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە.
لە ڕێکەوتی #07-05-1987# لە شاری بەغدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.