$باکووری کوردستان$
- بڕیاری دەستگیرکردن بۆ #سەرپیل کەمال بای#، هاوسەرۆکی گشتیی #هەدەپە# دەرکرا.[1]
- گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە دژی چوار پێگەی سوپای تورک لە چەلێی سەربە #جولەمێرگ# چالاکییان ئەنجامداوەو تێیدا سێ سەرباز کوژراون.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لەم هەفتەیەدا، لاوێکی کورد بە ناوییوونس کازم زادە خەڵکی شاری مەلەکشای #ئیلام# لە ناوچەی سنووریی شاری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین، دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر ماڵی #مەلا سامان سەنگاوی# لە گەڕەکی #وڵوبە# لە شاری #سلێمانی# و لە سێ لاوە جامی ئۆتۆمبێلەکەی شکێندرا.[3]
- نیوەڕۆی ئەمرۆ، لە (سەکۆی ئازاد)ی ناو #پارکی ئازادی# شاری سلێمانی، بە پێشنوێژیی و وتارخوێندنەوەی مەلا سامان سەنگاوی، نوێژی سەرکەوتنی عەفرین بەڕێوەچوو.[3]
- لە نزیک فڕۆکەخانەی #بامەڕنێ#-ی سەر بە #ئامێدی# لە پارێزگای #دهۆک# لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی هێزە ئەمریکیەکان کەسێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی تریش برینداربوو.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوچەکانی شەڕا و شێراوا و بلبل و جندرێس-یان لە سنوری #عەفرین# بۆردوومان کرد.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و مەحمودییە و قیبار-یان لە شاری عەفرین بۆردوومان کرد.[1]
- وەزیری دەرەوەی فڕەنسا ڕایدەگەیەنێت هەرچی زووە دەبێت بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین بوەستێت و ڕێگە بدرێت ڕێڕەوی ئارام دروستبکرێت بۆ یارمەتیدانی قوربانیان.[2]
- لە دەوروبەری جندرێس شەڕێکی قورس لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای تورک چەتەکانی سەربە تورکیا بەڕێوەدەچێت.[3]
- شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دوو بنکەی سەربڕینی ئاژەڵ و مریشکیان لە باشوری ڕۆژئاوای شاری عەفرین کردە ئامانج و وێرانیان کرد. لە بۆردوومانەکەدا زیاتر لە 15 سەر مەڕ-یش مرداربوونەوە.[3]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنووری گوندی حەج بلیل-ی سەربە شارەدێی شیە-ی کانتۆنی عەفرین، شەڕێکی قورس دروست بوو. سەرچاوە خۆجێیەکان لە ناوچەکە ئاماژە بە زانیارییە سەرەتاییەکان دەکەن کە بریتییە لە کوژرانی 25 چەکداری سوپای تورک و چەتەکانی سەر بە تورکیا.[3]
- ژمارەیەک فرۆکەی جەنگیی سەربە سوپای تورک، هەردوو گوندی (شکفتە) و (ترمشا)ی سەربە شارەدێی شیە-ی سەر بە کانتۆنی عەفرینیان بۆمباران کرد.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی گوندی شکاتی سەربە شارۆچکەی شییەی بۆردومان کرد و ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنیی بە سەردا ڕووخاند. پاش بۆردومانەکە هاوڵاتیانی گوندەکە خۆیان گەیاندە شوێنی بۆردومانەکە و توانیان تەرمی #نوسرەت عوسمان#ی تەمەن 50 ساڵیان لە ژێر ڕووخاوەکاندا بهێننە دەرەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کرد. ڕاگەیەندراوە، کە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا شەهید بوون سێ بۆ چوار کەسە، بەڵام تەرمەکانیان جارێ نەدۆزراونەتەوە.[3]
- لە دانیشتنی ئەنجومەنی سێنای فەرەنسادا، 39 سێناتۆر کە 17یان سێناتۆری فراکسیۆنی حزبی سۆسیالیستی فەرەنسا بوون بانگەوازییان لە حکومەتی فەرەنسا کرد، کە لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بوەستنەوە.[3]