$باکووری کوردستان$
- لە شاری مانیسای تورکیادا، لە چالاکییەکدا لە بەرزگۆی ناوەندی شارەوانی مەهەپەوە سرودی ئیرۆ چەرخا شۆڕشێ فرە دگەرینێ پەخش کرا، کە گرێدراوی دەیان پارکە و دەنگەکە تەواوی شاری گرتەوە.[3]
- #ئەحمەد یڵدرم#، نوێنەری شاری موش و #ئیبراهیم ئایهان#، نوێنەری شاری ڕوحا لە باکوری کوردستان بەهۆی سزادانیان لەلایەن دادگای تورکیاوە لە پەرلەمانی تورکیا لە ئەندامێتی دوور خرانەوە.[1]
- #هەپەگە#، ڕایگەیاند: کاتژمێر 04:00ی پاش نیوەڕۆ، گەریلاکانمان لە گوندی بەرمیزەی سەربە #شەمزینان# چالاکییەکیان لە دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک کوژران.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی #محەمەد پەتاشی# تەمەن 54 ساڵ کوڕی محەممەد کەریم خەڵکی شاری #پیرانشار# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# و حزبی #شیوعی# کوردستان، ئیدانەی دەستگیرکردنی #ساڵح موسلیم# دەکەن و داوا لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ دەکەن، فشار بکەن بۆ هەرچی زووە ئازادکردنی.[3]
- بەهۆی بارانبارینی بەردەوام ئاوی #زێی بچوک# بۆتە قوڕاو و بەمەش پرۆژەی ئاوی #تەقتەق# لەکار کەوت کە ئاو بۆ #کۆیە# دابیندەکات.[1]
- یەکەمین کڵێسای ئەدڤێنتستی ئینجیلی لە #هەولێر# کرایەوە.[2]
- لە عەلوەی سەوزە و میوەی شاری هەولێر، منداڵێکی تەمەن 12ساڵ بەناوی (عەبدولحەکیم فەرحان عەلی) لەکاتی کارکردندا سەری بەر دەرگای ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە کەوتووە کە سەوزە و میوەی بۆ بارکردووە، ڕاستەوخۆش گیانی لەدەستداوە.[2]
- بە وتەی کارگێری لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان تا دوای جەژنی نەورۆز پرۆسەی خوێندن دەستپێناکاتەوە و بەرێوەبەری پەروەدەی سلێمانیش دەڵێت تا ساڵێک یان دووساڵی دیکە گەر وابێت ناتواندرێت موچەی بێ پاشەکەوت بدرێت.[1]
- لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی پێشانگایەک لەژێر دروشمی عەفرین نیشتمانی بەرخۆدان بۆ هونەرمەند #ڕێبوار سەعید# کرایەوە و پێشانگاکە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند.[3]
- ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی لە کاتی هەوڵدان بۆ چوونە سنووری باکوور لە لای سنوری #شەمزینان#ەوە گیانیان لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکان ئه و هاوڵاتیانە ویستویانە بە قاچاغ سنور دەرباز بکەن، بەڵام بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە، لەناو ئه و قوربانیانەدا سێ منداڵ و ژنێک هەن.[3]
- یەکەی تانک و زرێپۆشی هێزە عێراقییەکان لە سنوری #خورماتوو# کشایەوە، بەرپرسێکی حەشدیش دەڵێت ئەوەی کراوە تەنیا ئاڵوگۆڕی هێزە و هێزی نوێش لە بەغداوە ڕەوانە نەکراوە.[1]
- فڕۆکە عێراقییەکان چەکدارانی #داعش#یان لە سنوری #پردێ# بۆردومانکرد، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەقەزای #دوبز# کەوتونەته حاڵەتی ئامادەباشییەوە.[1]
- سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین لەسەر هەناردەکردنی نەوتی #کەرکووک#. گوتیشی: ئەگەر بێت و نەوتی کەرکووک هەناردە نەکرێت ئەوا داهاتمان نابێت.[2]
- دوای چەندین کۆبوونەوە لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچه و دەرماڵه و بەخشین و ئیمتیازاتەکان، #پەرلەمانی کوردستان# ئەمشەو هەموو ماددەکانی پڕۆژەیاساکەی پەسندکرد و بەو شێوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت پڕۆژەیاساکە جێبەجێ بکات. یاسای چاکسازی لە خانەنشینی لە 24 ماددە پێکهاتووە، پەسندکردنی =KTML_Red=مانگانە بری 150 ملیار دینار بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە=KTML_End=. لە یاساکەدا خزمەتی ساڵانەی فەرمانبەران و دەرماڵەکانیان ڕێکخراوەتەوە، =KTML_Red=کەمترین مووچەی خانەنشینان 300 هەزار دینار دەبێت و دوو مووچەیش نامێنێت=KTML_End=.[2]
- ماتۆڕسکلێک لە شاری کەرکووک تەقیەوە و وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک-یش وتی، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی مادیی و گیانیی نەبووە.[3]
- بەهۆی باران بارینی بەردەوام و زۆرەوە، لە سنووری #پێنجوێن# و دەوروبەری، تەواوی کانیەکان تەقیون و ئاوی چەمەکانی سنوورەکەش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ لە 39 یەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم لە #عەفرین# دا، گوندی ئۆمەرای سەربە شاری شەرای کانتۆنی عەفرین لە چنگی سوپای تورک و چەتەکانی ڕزگارکرا.[3]
- سوپای تورک جارێکی دیکە ناوچەکانی دەوروبەری جندرێسی تۆپباران کرد، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و سێیانی دیکەش برینداربوون.[3]
- سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەتە بە غۆتەی خۆرهەڵات لە سوریا، ئاماژە بەوەشدەکات کە ئاگربەستەکە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین ڕاناگرێت.[1]
- ڕۆیتەرز، بڵاویکردەوە کە تورکیا هێزی زۆرتر ڕەوانەی عەفرین دەکات.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- 74 پەرلەمانتاری ئەوروپا داوای ئازادیی ساڵح موسلیم دەکەن.[3]
- ساڵح موسلیم لە پراگ بەرەو دادگا بەڕێکرا.[4]
- ساڵح موسلیم پاش ئەوەی چووە بەردەم دادگای چیک، ئازادکرا.[4]
- تورکیا ڕایگەیاند، بڕیاری ئازادکردنی ساڵح موسلیم مایەی قبوڵکردن نییە و پێچەوانەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانە.[4]