$باکووری کوردستان$
- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی پارێزگاری #ئامەد#، بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژ بە گەریلاکانی #پەکەکە# و دەستبەسەرداگرتنی جبەخانە و ئەشکەوت و حەشارگەکانیان و دەستگیرکردنی ڕێکخستنە نهێنییەکان و لایەنگران و هاوکارانیان، قەدەخەی هاتووچۆ لە 104 گوندی سەر بە 3 شارۆچکەی ئامەد ڕاگەیێندرا.[2]
- سوپای تورک هەڵیکوتایە سەر گوندی ڕەشای سەبریی سەر بە #ئەرزرۆم# و بەو بەهانەیەی گەریلای هەپەگەی لێیە ماڵەکانی سووتاند، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا.[3]
$باشووری کوردستان$
- دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەک لەبەردەم ماڵی دوو ئەندامی حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە #بنەسڵاوە#ی سنوری #هەولێر# ڕویدا، یەکێک لە دوو بریندارەکەی ئه و ڕووداوە گیانی لەدەستدا. ئەوەی گیانی لەدەستدا ناوی #سەباح ڕەحمانی#یە و هەردوو قاچی لەدەستدابوو بەسەختی بریندار بوو لە دوێنێوە باری تەندروستی جێگیر نەبوو.[1]
- چەکدارانی #داعش# هێرشێکیان بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە ڕۆژئاوای #موسڵ# ئەنجامدا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن هێرشەکەیان پوچەڵکردووەتەوە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریش کوژرانی دوو سەرکردەی داعشی ڕاگەیاند. هێرشەکانی داعش لە سنووری #کەرکووک#یش بۆ سەر چەکدارانی #حەشدی شەعبی# چڕکراونەتەوە، بە ناچاریش حەشدی شەعبی لە چەند پێگەیەکی خۆیان کشاونەتەوە.[2]
- ڕێگای نێوان کەرکووک - هەولێر کرایەوە. ئەم ڕێگایە لە ڕووداوەکانی #16ی ئۆکتۆبەر#ەوە داخرابوو.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەیانی ئەمڕۆ شەڕێکی قورس لە ناوچەی ماساکای سەر بە ناوچەی #ڕاجۆ#ی سنوری #عەفرین# دەستیپێکردووە و فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیاش چەند ناوچەیەکی سنوری عەفرین-یان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کردووە. #یەپەگە# ئاشکرایکرد کە لەناوچەی جندرێس و ڕاجۆ توانیویانە 30 چەکداری گروپە هاوپەیمانەکانی سوپای تورکیا بکوژن و 26ی تریش بریندار بکەن.[1]
- #ساڵح موسلیم# هاوسەرۆکی پێشوی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە) پەیامێکی بڵاوکردەوه و تیایدا داوای لە هاوڵاتیانی کورد کرد لە سەرجەم جیهاندا سبەی شەممە 3ی ئازار خۆپیشاندان ئەنجامبدەن بۆ پاڵپشتی لە عەفرین بەرانبەر به و هێرشانەی سوپای تورکیا لەدژی دەستیپێکردووە.[1]
- بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە بۆ سەر گوندێکی سەر بە شارۆچکەی ماباتا لە عەفرین، هاوڵاتییەکی مەدەنیی شەهیدبوو و پێنج هاوڵاتی دیکە برینداربوون.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەرمینیا بەرەسمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پرۆتۆکۆڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا دا کە لە ساڵی 2009 ەوە ئیمزایان کردووە.[1]