لە ساڵی 1962 لە گوندی گردعازەبانی سەر بە ناحیەی شەمامکی هەولێر لەدایکبوووە و سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوویی تەواوکردووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بووە لە کۆلیژی کشتوکاڵ و لە ساڵی 1987 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کوڕ و سێ کچ بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/103819/0014.JPG=KTML_Photo_Alt=ساتی تیرۆرکردنی فارسی جووتیاران لە هەولێر=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/103819/0014.JPG=KTML_Photo_End=
فارس محەمەد، لە ساڵی 1980 بوەتە پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دواتر بوەتە دادوەری سەربازی لە دۆڵی بالیسان، لە 1981 لە دەشتی هەولێر و 1983 لە شەڕی بێتواتە دووجار برینداربووە، لەناو ڕیزەکانی یەکێتی چەند پۆستێکی وەرگرتووە لەوانە کارگێری مەڵبەندی ئاکرێی یەکێتی، سەرۆکی یەکێتی جوتیارانی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و دوایین پۆستیشی لە پشکی یەکێتی بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی بوو لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم.
پێشمەرگەی دێرین و کادری پێشکەوتووی یەکێتی، لەسەر پشکی یەکێتی بەڕێوەبەری گشتیی بووە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ و ڕاپرسی هەرێم. ڕۆژی #24-04-2018# لە هەولێر لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
پاش کوژرانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، کوشتنی بەرپرسەکەی یەکێتی لە هەولێر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووه و هیچ پەیوەندییەکی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی حزب و لایەنەکانەوە نییە.
سەعدی ئەحمەد پیرە پاش ڕووداوەکە ڕایگەیاند: جێگەی سەرنجە لەناو دڵی هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتی شەهید دەکرێت.[1]