$باکووری کوردستان$
- بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی والی #شڕناخ# هەرێمی فەراشین-ی ئیلکێ، هەرێمی مەزرا وگونەیاکا وهەرێمی سێگرکێ-ی قیلبانێ بەگشتی 66 هەرێم، وەک هەرێمی پاراستنی تایبەت دیاری کراوە و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تێدا ڕاگەیەنراوە.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104169/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=سوپای تورکیا چیاکانی هەرێمی دەرسیم بۆردومان دەکات=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104169/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 05:30 خولەک هەتاکۆ کاتژمێر 7 هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا چیای سینجیک-یان لە #دەرسیم# بۆردومان کردووە. دوای بۆردومانەکە لە ڕێگەی هێلیکۆپتەروە یەکینەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکە جێگیر بووە ودەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە.[2]
- سەربازەکانی سوپای تورک لە گوندی پاکونیی سەربە چەولگ هێرشیان کردە سەر گڵکۆی گەریلای #هەپەگە# و کێلەکەیان شکاندن.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- محەمەدئەمین قازی خەڵکی گوندی گوندەوێڵە سەر بە شاری #شنۆ# لە لایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- تەرمی زەکی شەنگالی بەخاکدەسپێردرێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104169/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=تەرمی زەکی شەنگالی بە مەراسیمێکی بەشکۆ بەخاکسپێردرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104169/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- بە بەشداریی هەزاران کەس لە هاووڵاتییان، مەراسیمێکی بە شکۆ بۆ بەخاکسپاردنی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئێزدییەکانی شەنگال و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە زەکی شەنگالی، کە بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکیاوە لە 15ی تەباخدا شەهید بوو بوو، لە مەزارگەی شەهید دڵگەش و بەرخۆدان، مەراسیمێکی بەشکۆ بەڕێوەدەچێت. تەرمی مام زەکی شەنگالی لەسەر شان برایە مەزارگەکە و لە مەزراگەکە مەراسیمێکی سەربازیی بۆ ئەنجامدرا.[2]
- خانەوادەی مام زەکی شەنگالی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی مام زەکیدا گەیشتنە شەنگال.[5]
- سەرلەباینی ئەمڕۆ لقی #سلێمانی#ی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزدییەکان (پادێ - PADÊ) لە گردی عەلی ناجی نزیک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی پرسەی بۆ شەهید مام زەکی شەنگالی ئەندامی کوردیناسیۆنی ئەنجوومەنی گەلی ئیزدی دانا. ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەکەی بوو. پرسەکە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.[2]
- لە #پێنجوێن# کۆنفڕانسێک بۆ #موفتی پێنجوێنی#ی شاعیر بەڕێوەدەچێت، کۆنفڕانسەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.[1]
- گوتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێ لەگەڵ پارتی، ڕەشنووسێکی 27 خاڵییان ئامادە کردووە. دەشڵێت چوار لایەنەکەی دیکە دەتوانن خاڵی دیکە بۆ ڕەشنووسەکە زیاد بکەن.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104169/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=فڕۆکە جەنگییەکان دارستانەکانی قەندیل-ی کردە ئامانج=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/104169/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چیای #قەندیل#-یان بۆردومان کرد. بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دارستانەکانی ناوچەکە ئاگری تێبەربوو.[2]
- دژی هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و شەهیدکردنی زەکی شەنگالی، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکووکی تەڤگەری ئازادیی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە، ئەو هێرشەیان بە زەنگێکی مەترسیدار بۆ سەر تەواوی خاکی باشوری کوردستان و بەتایبەتیش کەرکووک ناوبرد.[5]
- بە بۆنەی تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر ناساندنی وەک(هاوناز ئەحمەد) یەکێک لە منداڵە دۆزراوەکانی #هەڵەبجە# و دواجار دروست نەبوونی ناوەکەی، سەر لە ئێواەی ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی کەسوکاری منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە و بەرپرسانی حکومی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە مەراسیمێکی تایبەتدا هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ مریەم هەڵەبجەیی سازکرا کە ئێستا ناوی خۆی ناوە (ژیان کامەران).[4]
- زەردەشتییانی کوردستان، جەژنی پەیمانیان لە ئەشکەوتی مێژووی قزقاپان پیرۆزکرد.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی ئاکپارتی بەڕێوەدەچێت و جگە لە #هەدەپە# سەرجەم پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بە فەرمی بانگهێشتکراون. پارتی تەنیا حیزبی باشووری کوردستان بوو کە بۆ کۆنگرەی ئاکپارتی بانگهێشتکرابوو.[3]
- لە شەشەمین کۆنگرەی ئاکپارتیدا لە کۆی 50 ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردن تەنیا 21 ئەندام لە پۆستەکانیاندا مانەوە و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی ئاکپارتی لە ئەنجوومەنەک دوورخرانەوە.[3]