شەهید نەجم عەبدوڵڵا (کوڕی عەبەی ڕێحان قەرەداغی)
ناوی نهێنی (شێرە) بووە.
لەدایکبووی ساڵی 1964 لە گەڕەکی خەبات شاری سلێمانی.
قۆناغی سەرەتایی لە خوێندنگەی بادینان لە گەڕەکی خەبات خوێندووە.
لە ساڵی 1978 لە ڕێگای کاک #حەمەڕەزا ئیبراهیم قەرەداغی (حەمەڕەزای کادر) # (خاڵی شەهید نەجم) پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە.
پاشان لە ساڵی 1980 دەبێتە پێشمەرگە لە هەرێمی 5ی قەرەداغ.
لە ساڵی 1982 لە گوندی (کانی گۆمە) بریندار دەکرێت، کە بۆ چالاکی دێنەوە ناوشار دەکەونە کەمینی جاشە سوکەکان، هاوڕێیەکیشی شەهید دەبێت، وە بەبرینداری لەلایەن گوندنشینەکانەوە دەبرێتە گوندی زڕگوێز و پاشان بۆ گوندی ئاوەکەڵە.
وە بووەتە جێگری کەرتی ڕێکخستن لەگەڵ کاک سوهاد خانەقینی.
بەشداری زۆربەی چالاکییەکانی سنووری شارەزووری کردووە، وە دەیان چالاکی ناوشاری ئەنجامداوە، دوجار بریندار بووە، لە ئازادکردنی شارۆچکەی هەڵەبجەدا 1988 بەشداری بەرچاوی هەبووە و بە چەکی کیمیایی برینداربووە،
لە کاتی گفتوگۆی (مفاوەزات)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ڕژێمدا، بەهۆی زمانلێدانی هەندێک کەسی نەفسنزم لەلایەن (ئاسۆی قومری)یەوە دەسگیر کراوە.
ئەویش خۆی بە سەربازی هەڵاتوو دەداتەقەڵەم، هەفتەیەک زیندان دەکرێت، دوای ناردنەوەی بۆ یەکەکەی (وەحدە)ی خۆی، دیسان هەڵدێت و خۆی دەگەێنێتەوە هاوڕێکانی.
لە ساڵی 1984 ژیانی هاوسەری پێکدەهێنێت.
بەشداری شەڕی دابان-هەلاجی کردووە لە ساڵی 1984.
وە بەشداری شەڕی قەیوان-ماوەتی کردووە لە ساڵی 1985
هاوسەر و کوڕەکەی (چێنەر) کە تازە لە دایک بووبوو لە ڕۆژی 17-02-1986 لەلایەن ڕژێمەوە زیندانی دەکرێن، دوای زیاتر لە ساڵێک ئازاد دەبن.
لە کاتی ئەنفالە شومەکەدا لەگەڵ شەهید #جەمال قادر حەمەئەمین# کە پورزای بوو، لە ڕێکەوتی #05-05-1988# لە شارەدێی ڕانیە دەکەوێتە دەست ئاساییشی ڕژێمی بەعس، ئیتر لەو کاتەوە بێسەروشوێن دەکرێت.
شەهید تەنیا کوڕێکی لەپاش بەجێ ماوە بە ناوی چێنەر.
شەهید خوشکەزای کاک حەمەڕەزای کادر بووە. و برای حەمەسەعید و حەمەلاو و ڕەحیم بووە.
لە ڕێکەوتی #19-06-2019# باخچەیەک لە گەڕەکی قرگەی شاری سلێمانی کرا بەناویەوە. (باخچەی شەهید نەجم عەبدوڵڵا قەرەداغی)