$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی کوتودەری سەر بە ناوەندی شاری #دێرسم# دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا ئاگرێک بەهۆی بۆمبارانی سوپای تورکیای داگیرکەر کەوتەوە و تا ئێستا نەکوژێنراوەتەوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە نیزامییەکانی داگیرکەری ئێران لە گوندی ماشکان سەر بە شاری #پیرانشار# تەقەیان لە ژمارەیەک #کۆڵبەر#ی کورد کورد لەو ناوچەیە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی #عەلی عەرەب# کوڕی موراد بە سەختی بریندار بوو و هەروەها دوو کۆڵبەری دیکەش لەو ڕووداوەدا بێسەروشوێن بوون.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی واحید خالیدنژاد تەمەن 25 ساڵ، کوڕی محەممەدئەمین، خەڵکی شاری #شنۆ#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.[5]
- نادر قازیپوور، نوێنەری شاری #ورمێ#، لە مەجلیس ئیدعای ئەوە دەکات، کە هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پارەی عەرەبستان و کەرەستەی ئامریکایی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران تەیار دەکات.[5]
$باشووری کوردستان$
- ئاگرتێبەردانی دارستان، لەوەڕگە، باخ و ڕەز و پێدەشت و شاخەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامە. بەهۆی تۆپبارانکردنی تۆپخانەکان و بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرەوە چەندین ئاگر لە ناوچەکانی کوردستان کەوتونەتەوە. تازەترین ئاگرتێبەردانی دەوڵەتی تورکیا لە سنووری گوندەکانی بەدەهێ و ئۆرێ و بابیرێیە لە ناوچەی مەتینان ڕوویدا.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153207/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 02-09-2018=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153207/0002.JPG=KTML_Photo_End=
- لە شاری سلێمانی پانێلێکی زانستی لەسەر ژیان و کەسایەتی #مەستوورە ئەردەڵانی# بەڕێوەچوو، کە ئاماژە بەسەرجەم وێستگەکانی ژیان و بەرهەم و تواناکنی ئه و خانمە کوردە کرا.[7]
- هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی #سورێژە# لە پارێزگاانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام بێت. [1]
- سەرۆکی شارەوانی #هەڵەبجە# ڕایدەگەیەنێت، بڕیارمانداوە بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەردەم مۆنۆمێنتی هەڵەبجەوە تا کۆتایی شەقامی بەردەم قایمقامییەت قەدەغەبکرێت و هەر لایەنێکی سیاسیش پابەندنەبێت سزادەدرێت.[3]
- چەکدارانی #داعش# بۆمبێکی زۆر لە ناوچەی شێخ باوەی سنوری #جەلەولا# دادەنێن و بە وتەی سەرچاوەیەکیش چەکدارەکان لە چەند ناوچەیەک بە ئاشکرا دەردەکەون.[3]
- ئەمڕۆ و ڕۆژانی پێشوو، کۆبوونەوەیەکی زۆر لە هەردوو شاری #هەولێر# و #سلێمانی# لەنێوان حیزبە کوردستانی و ئێڕاقییەکان بە مەبەستی بەشداریکردن لە پەڕڵەمانی ئێڕاقدا دەکرێت.[1]
- لە گوندێکی ڕوژئاوای سەنتەری #شنگال# لەسەر ئۆتۆمبێلی بێناسنامە و دانانی بازگەیەک گرژی کەوتە نێوان #یەبەشە# و سوپای عیراق. بۆ ماوەی یەک کاژێر تەقەکردن لەنێوان هێزەکانی یەبەشە و سوپای عیراق دروست بوو.[4]
- لەبارەی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، د. #بەرهەم ساڵح# سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی پارتی، ڕایگەیاندئەوەی میدیا باسی دەکات ئەسڵ و ئەساسی نییه و کاندیدی هیچ لایەنێک نیم بۆ ئه و پۆستە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153207/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 02-09-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153207/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- بەرهەم ساڵح، ڕیگەیاند، کە بەهۆی ئەوەی نوێنەریان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان نییە و تێبینیان لەسەر کارەکانی ئەو کۆمسیۆنە هەیە، بڕیاریانداوە بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نەکەن.[6]
- #عارف تەیفور#، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی (کوردستان24) ڕایگەیاند کە پۆستی سەرۆک کۆمار ئیستیحقاقی پارتییە و سازشی لەسەر ناکەین.[3]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ جاری سێیەم، #وەزارەتی تەندروستی# هەرێم لەبارەی جۆرەکانی دەرمانی ساختە ئاگاداردەکاتەوه و داویان لێدەکات کە ڕێگری بکەن لە ساخکردنەوەی ئه و دەرمانانە.[3]
- #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، چەکی شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەروو، کە بڕی چەکەکە 154 ملیار و 130 ملیۆن دیناره و بۆ وەرزی بازاڕکردنی ساڵی 2018 ەیە.[7]
- هێزەکانی هاوپەیمانان ڕایدەگەیەنن، هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی #پێشمەرگە# بەردەوامدەبێت و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیش لە #وەزارەتی پێشمەرگە# چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.[3]
- ئەمشەو ژمارەیەک چەکدار لەگەڵ برای سەرۆک عەشیرەتێکی سنوری سلێمانی لەگەڵ پۆلیسەکانی هاتوچۆی سلێمانی لە شەقامی سەهۆڵەکە کێشە لەنێوانیاندا دروستبووە و لە وەڵامدا چەکدارەکان تەقەیان بەسەر پۆلیسەکانی هاتوچۆدا کرد و کەس لە ڕووداوەکەدا بریندار نەبوو.[3]
- وتەبێژی #بزووتنەوەی گۆڕان# ئاشکرایدەکات، وەک ناڕازیبوونێک لە بەرامبەر ساختەکاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ڕێککەوتنە ژێربەژێرەکان، سبەی دووشەممە بەشداری یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ناکەین.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153207/0014.JPG=KTML_Photo_Alt=هەفتەی نمایشی جلوبەرگ لە کوردستان بەڕێوەچوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153207/0014.JPG=KTML_Photo_End=
- یەکەم ڕۆژی هەفتەی نمایشی جلوبەرگ لە کوردستان بەڕێوەچوو، لە یەکەمین هەفتەی نمایشی جلوبەرگی کوردستان 60 مۆدێل بەشدار بوون کە 40 یان کچ و 20 یان کوڕ بوون.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، لە فڕۆکەخانەی مزەی سەربازی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سوریاوە، چەندین تەقینەوەی گەورە ڕوویانداوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153207/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=تەنیا کەسێک بۆ ڕێز گرتن سەری خۆی دانەنواند من بووم=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153207/0015.JPG=KTML_Photo_End=
- لە ئیستەنبووڵ بە بەشداری دەیان هەزار کەس میتینگی (ئاشتی گۆشەگیر ناکرێت) بەڕێوەچوو. لە میتینگەکەدا نوێنەرانی دایکانی ئاشتی، خانەوادەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی پرسووس و کۆمەڵەی 10ی تشرینی یەکەم قسەیان کرد.[2]
- لاوانی کورد ئەمڕۆ لەپێناو ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەستیان بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا کرد. پۆلیس ڕێپێوانەکەی قەدەغە کرد و هێرشی کردە سەر لاوان.[2]
- لە پەرلەمانی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوبەروی پرسیار کرایەوە سەبارەت بە #ئاڵای کوردستان# کە چۆن ڕازی بووە لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی #مام جەلال# کە بە ئاڵای کوردستان داپۆشرا بوو ڕاوەستێ و گوتی: تەنیا کەسێک بۆ ڕێز گرتن سەری خۆی دانەنواند من بووم. چونکە ئاڵای کوردستانی پێوە بوو.[1] پاشتر ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران دەداتەوە لە بارەی گشتپرسی و ئاڵای کوردستان لەسەر تەرمی مام جەلال و دەڵێت، هەموو وردەکارییەکانی مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی مام جەلال، بنەماڵەکەی لێی بەرپرس و ئاگادار بوون نەک مەسعود بارزانی.[4]