- ساڵی 1945 لە دایکبووە.
- شەش مانگ پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لەدایکبووە.
- دوایین منداڵی #پێشەوا قازی محەمەد#ە.
- لە شاری #مەهاباد# گەورەبووە و خوێندوویەتی.
- قۆناخی دواناوەندیی لە تاران تەواوکردووە.
- لە تاران لەگەڵ سەردار بەگی جاف ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە.
- خاوەنی سێ منداڵە بە ناوەکانی سیروان، سەیران و سۆما جاف.
- ڕۆژی #15-03-2020# لە شاری عەممان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.[1]