$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری دیلۆک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: (لە نێوان 23ی تشرینی دووەمی 2018\2ی سەرماوەز و 7ی کانوونی یەکەمی 2018\16ی سەرماوەز له و ناوچە قەدەغەکراوانەی وەک [ناوچەی ئاسایشی تایبەت] ڕاگەیەنراون، هاتووچۆی مرۆڤ و ئۆتۆمبێل قەدەغەیە. قەدەغەی پێویست و ڕێوشوێنی ئاسایشیی پێویست لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شار و فەرماندارەتیی جەندەرمەی شار دەگیرێنەبەر.)[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سپای پاسداران هەوڵی ڕەوانە کردنی چەکوچۆڵی قورسی نیزامیی بۆ بەرزاییەکانی شاخۆ شاهۆ دەدات. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران پایگاگەلێکی نوێ لە بەرزاییەکانی شاخی شاهۆ دروست کردووە و ئەم چەکوچۆڵە قورسانەش ڕەوانە ئەو پایگاگایانە دەکات.[5]
$باشووری کوردستان$
- بە ئامادەبوونی 180 کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی 13 هەمین پیشانگای نێودەوڵەتی #سلێمانی# کرایەوە. ئه و پیشانگایە لە 23-11-2018 هەتا #28-11-2018# بۆ ماوەی 6 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و کۆمپانیاکان کاڵاکانی خۆیان دەخەنەڕوو. ڕۆژانە لە سەعات 11ی بەیانی هەتا 5 ئێوارە پیشانگاکە بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەیە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156692/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=13یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=13یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی بارانبارینێکی زۆر لە کەمپی شێخان ئاوچووەتە نێو نزیکەی 30 خێوەتی ئاوارەی کوردانی ئێزدی و هەموو کەلوپەلەکانیان ژێرئاوکەوتوون.[1]
- نووسەر و ڕۆژنامەنووس د. #محەمەد ئەمین هەورامانی# لە تەمەنی 90 ساڵیدا لەسلێمانی کۆچی دوایی کرد.[2]
- ژنانی هەولێر لە ژێردروشمی (هەموو پێکەوە بەرەنگاری توندوتیژی دەبینەوە) گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا داوایانکرد چیتر توندوتیژی بەرامبەر ژنان نەکرێت.[6]
- شەوی ڕابردوو بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارین، لافاو لە بەشێک لە گەرەگ و شەقامەکانی سەدمەتری و شەشت مەتری شاری #هەولێر# دروستبوو.[4]
- لە ژێر ناونیشانیلە دژی توندوتیژی، هەموومان پێکەوە بەرەنگاریی توندوتیژی دەبینەوە، #ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان#- ڕژاک، بە بەشداری چین و توێژە جیاوازەکان، ڕێپێوانێکیان لە بەردەم باخی گشتی بۆ پارکی دایک-ی شاری سلێمانی دەستپێکرد.[4]
- لە #کەلار# هۆڵێکی هونەری بە گوژمەی 879 ملیۆن دینار کرایەوە و لە ماوەی چوار ساڵدا پرۆژەکە تەواوکرا، بۆ یەکەمجار دیدارێکی هونەری لە هۆڵەکەدا ئەنجامدا کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەم دەبێت و چەند گرووپێکی ئێرانی و ڕووسی تێیدا بەشدارن.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارەدێی وەرتێی سەر بە شارۆچکەی #ڕواندز#، گەنجێکی تەمەن 22 ساڵان بەناوی ئاسۆ ئازاد ویستویەتی هاوشێوەی یاری پەپجی ڤیدیۆییەک تۆماربکات، بەڵام بەهەڵە لەلایەن هاوڕێیەکییەوە کوژراوە.[6][2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەنجوومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاند، گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردووەتە سەر خاڵەکانی #شەڕڤان#ان لە گوندی عەرەب حەسەن لە منبج.[3]