13 یاسای دووگۆڵی سەردەمی مناڵی.....!
1: ئەوەی کە لە هەمووی چەقتر بوو هەمیشە گۆڵچی بوو!
2:تۆپەکە هی کێ بوایە ئەو ئەیوت کێ ئەیکات کێ نایکات!
3:زۆر سوێنت بخواردایە پەنالتی بوو، سوێنت نەخواردایە نەبوو!
4:یاریەکە کاتێک تەواو دەبوو کە هەمووی ماندوو ببوایە!
5:گرنگ نەبوو چەن بە چەنە هەرکێ گۆڵی ئاخیری کرد ئەوە براوە بوو!
6:حەکەمی نەبوو!
7:ئەگەر تۆپ دەست نەکەوتایە بە دەبەیەک شتێک یاریمان دەکرد!
8:هەر کەس ئاخیر هەڵبژێردرایە ئیتر لە ژیان نائومێد دەبوو!
9:کاتێک تٶپ خەریک بوو ئەچوە ژێر سەیارە ترسناکترین کاتی ژیان بوو!
10:کاتێک خاوەن تٶپ توورە دەبوو یاریەکە تەواو دەبوو!
11:کچە دراوسێ لەکۆڵانا دەرئەکەوت هەموو ئەبونە ڕۆنالدینۆ!
12:پێڵاو یان کراس یان بیجامەکەت بدرایە =کوتەکی شەو!
13:منافەسە لەگەڵ تیپی کۆڵانی ئەودیو وەک جەنگی جیهانی وابوو!